نێچيرڤان بارزانى سكووڵه‌رشيب بۆ ده‌رچووانى يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مى پۆلی 12ـی ئاماده‌يى دابين ده‌كات

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له يه‌كه‌م، دووه‌م و سێيه‌مه‌كانى ده‌رچووى ئاماده‌يى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و دايكوباوك و كهسوكاريانی كرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازى له يه‌كه‌م، دووه‌م و سێيه‌مه‌كانى ده‌رچووى ئاماده‌يى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و دايكوباوك و كهسوكاريانی كرد و به گه‌رمى پيرۆزبايى له ده‌رچووان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
نێچیرڤان بارزانی له گوته‌یه‌كدا دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى شانازى به‌وانه‌وه ده‌كات و دڵنياى كردنه‌وه كه سكووڵه‌رشيب بۆ هه‌موو ده‌رچووانى ئه‌مساڵى يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مى ئاماده‌يى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان دابين ده‌كات تا له زانكۆكانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌رده‌وامى به خوێندن بده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستانى ڕاسپارد بۆ كارى پێويست.
هه‌روه‌ها نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پيرۆزبايى له كه‌سوكارى ده‌رچووان و مامۆستايانيان و له به‌ڕێزان وه‌زيرى په‌روه‌رده و ستافى وه‌زاره‌ت كرد و وه‌ك به‌شێكى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى له قه‌ڵه‌م دان.
جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه، كه ده‌رچووانى ئاماده‌يى له‌و ئاسته به‌رزه‌دا سه‌ركرده‌ى داهاتووى وڵاتن و ده‌توانن خزمه‌ت به گه‌ل و وڵاته‌كه‌يان بكه‌ن.











