هاوپه‌یمانی فه‌تح: رێگه به تێپه‌ڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی ناده‌ین

K24 – هەولێر:
هاوپه‌یمانی فه‌تح جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به تێپه‌ڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی ناده‌ین.
محه‌ممه‌د به‌لداوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح له په‌رله‌مانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌رگیز رێگه ناده‌ن یاسای لێبوردنی گشتی له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندرێت، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و یاسایه ده‌بێته هۆی ئازادكردنی تیرۆریستان و بكوژانی گه‌لی عێراقی كه ئێستا له زیندانن و به ئازادكردنیشیان دووباره ریزه‌كانی خۆیان رێكده‌خنه‌وه و دۆخی ئه‌منی وڵات تێكده‌ده‌ن.
به‌لداوی گوتی: "ده‌كرێت له بری ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتی، یاسایه‌كی تایبه‌ت به چه‌ند توێژێكی دیاریكراو ده‌ربكرێت، كه ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی سزای تاونكاری یان سزای دیكه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه ئاماده‌كرابن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فه‌تح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا له هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بینه‌وه، داواكاریی به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتی زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش جگه له بازرگانی سیاسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر، هیچ ئامانجێكی دیكه‌ی نییه.