بایدن پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سوید ده‌كات
.jpg)
K24 - هەولێر
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا، پێشوازیی له به‌ڵێنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکكۆماری توركیا، سه‌باره‌ت به ره‌وانه‌كردنی پرۆتۆكۆڵه‌كانی ئه‌ندامێتی سوید له ناتۆ بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه، ده‌كات.
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا له راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشوازیی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی توركیا، سوید و سكرتێری گشتیی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ كرد، كه به‌ڵێنی ره‌وانه‌كردنی پرۆتۆكۆڵی ئه‌ندامێتیی سوید له ناتۆ بۆ په‌رله‌مانی توركیا، له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له خۆده‌گرێت.
بایدن لەو راگەیەندراوەدا دەڵێت: "ئاماده‌م بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکكۆمار توركیا له‌پێناو په‌ره‌دان به به‌رگریی و توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه له ناوچه‌ی ئه‌وروپا-ئه‌تڵه‌سی"، هه‌روه‌ها په‌رۆشی ده‌ربڕیوه بۆ پێشوازییكردن له سوید وه‌ك 32ـە‌مین ئەندامی هاوپه‌یمانی ناتۆ.
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا هه‌روه‌ها سوپاسی سكرتێری گشتیی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ-ی كردووه بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی مكوڕی لەسەر ئەو پرسە.
رۆژی دووشەممە 10/7/2023، له په‌راوێزی لووتكه‌ی ناتۆدا له ڤیلنیوس-ی پایته‌ختی لیتوانیا هەر یەک لە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکكۆماری توركیا و یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ و ئوڵف كریستێرسن سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید، کۆبوونەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە "ئەردۆغان پرۆتۆكۆڵه‌كانی بوونه ئه‌ندامی سوید له ناتۆ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی وڵاتەکەی ده‌كات و سوید پشتیوانیی له هه‌وڵه‌كانی بووژاندنه‌وه‌ی پێڤاژووی ئه‌ندامێتیی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات".