هیندستان.. به‌هۆی بارانبارینی به‌خووڕ و رۆچوونی زه‌وی 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 - هەولێر:

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوییەوە لە هیندستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 80 کەس.

​​​​​​​لە ئاکامی ئەو بارانە بەخوڕەی باکووری هیندستانی گرتووەتەوە، لافاو و رۆچوونی زەوی روویداوە و ئەمەیش گیانلەدەستدانی 80 کەسی لێکەوتووەتەوە.

میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، شەپۆلی بارانبارینی بە خوڕ و ره‌شه‌بای بەهێز، كه‌ لە هەشتی تەمموزەوە ناوچەکەی گرتووەتەوە، هێشتا بەردەوامە.

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوییەوە لە هیندستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 80 کەس.

بەهۆی بارانی بەخوڕەوە 42 کەس لە ویلایەتی ئوتار پرادەش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک خانوو، رێگا و پردیش بە جۆرێک زیانیان بەرکەوتووە کە کەڵکیان نەماوە بەکار بهێندرێن.

فەرمانڕەوای ویلایەتی هیماچال پرادەش، جاگات سینغ نەگی ئاماژەی بەوە دا، بەهۆی بارانی بەخوڕ، 20 کەس لەو ویلایەتە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار و 300 رێگا بەهۆی بارانەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

به‌ به‌راورد به‌ 41 ساڵی رابردوودا، له‌ تەمموزی ئەمساڵ زۆرترین رێژەی بارین لەو وڵاتە باریوە.

Fly Erbil Advertisment