پلاندانانی عێراق: ژمارەی دانیشووانی عێراق 43 ملیۆن و 324 ھەزار کەسە

K24 - هەولێر:
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بەپێی خەمڵاندنەکانیان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق بۆ ئەمساڵ، 43 ملیۆن و 324 ھەزار کەسە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە رۆژی جیھانی دانیشتوواندا، رایگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، کاردەکەن بۆ ئەوەی لە ساڵی 2024دا، سەرژمێری گشتیی دانیشوان ئەنجام بدەن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، حکومەتی عێراق گرنگی زۆر بەوە دەدات کە کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان بڕەخسێندرێت.
وه‌زاره‌تی پلاندانان راشیگەیاندووە، لە میانی رۆژانی داھاتوودا، دەستەی باڵای سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەسەرۆکایەتی وەزیری پلاندانان، محەممەد عەلی تەمیم کۆدەبێتەوە کە تێیدا ئامادەکردنی پلانێکی ورد بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە ساڵی داھاتوودا، تاووتوێ دەکرێت.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بەپێی خەمڵاندنەکانیان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق بۆ ئەمساڵ، 43 ملیۆن و 324 ھەزار کەسە.
باسی لەوەش کردووە، گەشەی دانیشتووانی عێراق بۆ ساڵی 2023، بە سەدا 2.5 خەمڵێندراوە.
روونیشیکردووەتەوە، لە کۆی ژمارەی دانیشتووانی عێراق، 50.5 لەسەدا لە رەگەزی نێرن و 49.5 لەسەدا لە رەگەزی مێن.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه، سەدا 50ـی دانیشتووانی ئێستای عێراق، دانیشتووی پارێزگاکانی بەغدا، نەینەوا، بەسرە و زیقارن و راشیگەیاندووە، لە کۆی ژمارەی دانیشتووانی عێراق، سەدا 70یان شارنشینن و سەدا 30یان دانیشتووی گوند و لادێکانن.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق زیاتر روونیكردووه‌ته‌وه، پێكهاته‌ی ته‌مه‌نی كه‌متر له 15 ساڵ، رێژه‌ی له‌سه‌دا 40ـی دانیشتووانی عێراق پێكده‌هێنن، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی 15 تاكو 64 رێژه‌ی له‌سه‌دا 57ـی دانیشتووانی عێراق پێكده‌هێنن.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1989دا، رۆژی 11ی تەمموزی بە رۆژی جیھانیی دانیشتووان راگەیاند.
پێشتریش پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی وۆرد پۆبولهیشن ریڤیوی ئه‌مەریكی، كه تایبه‌ته به سه‌رژمێری دانیشتووان، ئاشكرایكردبوو، عێراق له‌ساڵی 2023 دا 45 ملیۆن كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت.
داتا فه‌رمییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن:
له‌عێراق 8 جار سه‌رژمێری گشتی دانیشتووانی ئه‌نجامدراوه
له‌ساڵی 1927 – 1997، كه بریتی بوون له:
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1927
لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1927 به‌ڕێوه‌چوو و ژمارەی دانیشتووان 2 ملیۆن و 968 هەزار و 54 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1934
لە ئەیلوولی 1934 دەستیپێکرد و دانیشتووانی عێراق 3 ملیۆن و 213 هەزار و 174 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1947
له ئۆكتۆبه‌ری 1947 ئه‌نجامدراو و ژماره‌ی دانیشتووان 4 ملیۆن و 816 هه‌زار و 185 كه‌س بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1957
له ئۆكتۆبه‌ری 1957 ده‌ستی پێكرد و ژماره‌ی دانیشتووان 6 ملیۆن و 536 هه‌زار و 109 كه‌س بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1965
لە 14ی ئۆكتۆبه‌ری 1965 به‌ڕێوه‌چوو و ژمارەی دانیشتووان 8 ملیۆن و 261 هەزار و 527 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1977
له ئۆكتۆبه‌ری 1977 به‌ڕێوه‌چوو ژمارەی دانیشتووان 12 ملیۆن و 497 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1987
له ئۆكتۆبه‌ری 1987 به‌ڕێوه‌چوو، كۆی گشتی دانیشتووان 16 ملیۆن و 335 هه‌زار و 199 كه‌س بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1997
له ئۆكتۆبه‌ری 1997 له 15 پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو و كۆی دانیشتووانی ئه‌وكاتی عێراق 19 ملیۆن و 184 هه‌زار و 543 كه‌س بووه.