کۆشکی سپی: بایدن رەزامەندی لەسەر پێدانی فڕۆکەی ئێف شازدە بە تورکیا داوە

K24 - ههولێر:
کۆشکی سپی ئاشکرای دەکات، سەرۆکی ئەمهریکا رەزامەندی لەسەر پێدانی فڕۆکەی ئێف شازدە بە تورکیا داوە.
جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمهریکا راشیگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمهریکا هیچ مەرجێکی بۆ پێدانی فڕۆکەی ئێف شازدە بە تورکیا نییە و دەیەوێت ئەو پرسە لەگەڵ کۆنگرێسی وڵاتەکەی یەکلایی بکاتەوە.
سولیڤان ههروهها دهڵێت: "سەرۆک بایدن چەند مانگێکە بە ڕوونی و بێ دوو دڵی باس لەوە دەکات کە پشتگیری لە گواستنەوەی فڕۆکەی ئێف 16 بۆ تورکیا دەکات، کە ئەمە لە بەرژەوەندی نیشتمانی ئێمە و ناتۆدایە تورکیا ببێتە خاوەنی ئێف شازدە".
ئهو بهرپرسهی كۆشكی سپی گوتیشی: "لە چەند مانگی رابردوودا، سەرۆک بایدن لە لێدوانە گشتی و تایبەتیەکانیدا هیچ مەرجێکی لەسەر ئەو پرسە داناوە و بەنیازە بە راوێژ لەگەڵ کۆنگرێس هەنگاو بۆ ئەو مەبەستە بهاوێژن."
پێشتریش ئهنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا، رایگهیاندبوو، واشنتن هەمیشە ئۆپەراسیۆنه هاوبەشهكانی تورکیا و ناتۆی لا گرنگە و كۆشكی سپی پشتگیری له پێدانی فڕۆكهی ئێف16 به توركیا دهكات.
ههروهها لە نامەیەکدا بۆ "جۆ بایدن"، سەرۆکی ئەمهریکا و "ئەنتۆنی بلینکن"، وەزیری دەرەوە، 11 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، داوایانكردبوو، فڕۆکەی ئێف 16 بە تورکیا نەفرۆشرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە تورکیا 40 فڕۆکەی ئێف 16 لە ئەمهریکا بکڕێت.
پێشتریش "رەجەب تەیب ئەردۆغان"، سەرۆکی تورکیا گوتبووی، نیازی کڕینی کاروانێکی دیکەی سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس 400ی رووسی هەیە.