ئامینه زكری: سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ركرده‌ی ئه‌ركه قورسه‌كانه

K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌باره‌ی ئاڵنگاری و به‌ره‌نگارییه‌كانی به‌رده‌م كابینه‌ی نۆیه‌م، ده‌ڵێت: كابینه‌ی نۆیه‌م، كابینه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بوو. ده‌شڵێت: "حكومه‌تی عێراق، شه‌ڕێكی سیاسی له رێگه‌ی بڕینی بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دژی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند".
ئامینه زكری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ركرده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاستهنگهكانه، بۆ ئایندهی كوردستان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان، خاوه‌نی رووئیایه‌كی فراوان و سه‌ركرده‌ی ئه‌ركه قورسه‌كانه.
ئامینه زكری هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركردایه‌تی مه‌سرور بارزانی، رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاسته‌نگی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و عێراقی بووه‌وه، ژماره‌یه‌ك قه‌یران دروستبوو، له‌وانه شه‌ڕی داعش، كه له‌ژێر فه‌رمان و سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی پلانێكی سه‌ربازی و ئه‌منی زۆر تۆكمه بۆ تێكشكاندنی داعش ئاماده‌كرا، گورزێكی كووشندهیان له دووژمنان دا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌شڵێت: "قه‌یرانی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی كۆرۆنا، لافاو، وشكه‌ساڵی، دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌كارهێنانی دادگای فیدراڵی وه‌ك چه‌كێكی كووشنده بۆ دژایه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م، یاسای نه‌وت، بودجه، كێشه‌ی ناوخۆیی و ئاسته‌نگی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هاته‌به‌رده‌م كابینه‌ی نۆیه‌م، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ركه‌وتووانه تێیدا ده‌رباز بوو".
له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، ئامینه زكری ده‌ڵێت: "سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی خاكی له‌گه‌ڵ ئازاری خه‌ڵك ژیا و هه‌میشه له‌گه‌ڵ خه‌می خهڵكدابووه".
باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رۆكوه‌زیران ئایندهبینه و خاوه‌نی ئامانجه، ئه‌و پێیوایه كێشه‌ی كورد دۆزێكی نه‌ته‌وه‌ییه و ته‌نیا گرفتی ئابووری نییه".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئامینه زكری گوتی: "حكومه‌تی فیدراڵی عێراق، شه‌ڕێكی سیاسی له رێگه‌ی بڕینی بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دژی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاند، دوای ئه‌وه پاشه‌كه‌وتی مووچه دروست بوو، كه بووه هۆی دروستبوونی ژیانێكی ئه‌سته‌م بۆ خه‌ڵكی كوردستان، خۆشبه‌ختانه ئه‌م كابینه‌یه توانی گرفتی مووچه چاره‌سه‌ر بكات و پاشه‌كه‌وتی مووچه لاببات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی زۆر به پره‌نسیپ و راستگۆ و بوێره، به‌رده‌وام پێداگیری له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان ده‌كاته‌وه، یه‌ك له‌و هۆكارانه‌ی كه وایكرد پرۆسه‌ی ریفراندۆم سه‌ربگرێت، كاك مه‌سرور بوو و رۆڵێكی كاریگه‌ری تێدا هه‌بوو.
دواجار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا به "موعجیزه" وه‌سفی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كردووه.