سوودانی: وه‌زاره‌تی نه‌وتم راسپاردووه بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رهه‌مهێنانی غاز
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی نه‌وتی راسپاردووه بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بۆ به‌رهه‌مهێنانی غاز له هه‌رێمی كوردستان، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات، چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەکانی دابینکردنی غازی ئێران بۆ عێراق دانراوه و باس له‌وه ده‌كات، توانراوه چاره‌سه‌ری ئه‌و ئاستهنگییانهیش بكه‌ن، كه دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێدانی ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی بۆ هاوردەکردنی غاز دابین كراون.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 11ـی ته‌ممووزی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی ده‌ستنیشان كرد كه دێنه به‌رده‌م كه‌رتی كاره‌با، دواتر دوو جۆر چاره‌سه‌ری بۆ دیاری كردوون، كه یه‌كێكیان كاتی و هه‌نووكه‌ییه و ئه‌وی دیكه‌یشیان درێژخایه‌ن و ستراتیژین.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بڕیارێكی گرنگیان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ركردووه، كه پێشتر به‌هۆی ژماره‌یه‌ك مشت‌ومڕ و هۆكاره‌وه په‌كخرابوو و بووبووه هۆی په‌كخستنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان، گوتیشی، وه‌زاره‌تی نه‌وتیان راسپاردووه بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی غاز، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت غاز به‌رهه‌م بهێندرێت بۆ ئه‌و وێستگه كاره‌باییانه‌ی عێراق كه به غاز كار ده‌كه‌ن، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه به‌و بڕیاره و بڕیاره هاوشێوه‌كانی دیكه، ده‌توانن سه‌قامگیری له كه‌رتی كاره‌با دابین بهێننه ئاراوه.
سوودانی هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كه‌یدا گوتی، چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەکانی دابینکردنی غازی ئێران بۆ عێراق دانراوه و توانراوه چاره‌سه‌ری ئه‌و ئاستهنگییانهیش بكه‌ن، كه دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی پێدانی ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی بۆ هاوردەکردنی غاز دابین كراون، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و ئاڵۆزییانه‌ی به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكاوه دروست بووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هاوكات سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه حكومه‌ت توانیویه‌تی ئاستی دابینكردنی به‌رز بكاته‌وه و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌یش جێگیر بكات. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵ كردووه و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، گوتیشی، رێككه‌وتنه‌كه چوار گرێبه‌ست له‌خۆده‌گرێت، كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی غازی هاوه‌ڵ كه نزیكه‌ی 600 ملیۆن پێ دووجای پێوانه‌یی به‌رهه‌م ده‌هێنێت. روونیشیكرده‌وه هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه كۆمپانیا ئیماراتییه‌كان ده‌ستیان كردووه به به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كانی غاز له چوارچێوه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌م و كۆمپانیا چینییه‌كانیش بۆ هه‌مان ده‌ستبه‌كار بوونه، كه له‌و گه‌ڕه‌دا به هه‌ردوو كۆمپانیا ئیماراتی و چینییه‌كان بڕی 550 – 600 ملیۆن پێی دووجای پێوانه‌یی غاز به‌رهه‌م ده‌هێنن.