راگەیەندراوی لووتکەی ناتۆ: بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە رێککەوتنی سەرۆكکۆماری تورکیا و سەرۆکوەزیرانی سوید دەکەین

K24 - هەولێر:
لە راگەیەندراوی کۆتایی لووتکەی ناتۆ لە ڤیڵنیەس، جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی ھەموو جۆر و دەرکەوتەیەکی تیرۆریزم و ئەندامێتی ئۆکرانیا لە ناتۆ کرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە سیاسەتی دەرگا کراوەیی ناتۆ کرایهوه و ئهوهش خرایهڕوو، سەرجەم وڵاتان مافی ھەڵبژاردنی رێکخستنە ئەمنییەکانی خۆیان ھەیە.
راشگەیەندرا "بە پەرۆشییەوە چاوەڕێی ئەندامێتی سوید لە ھاوپەیمانێتییەکە دەکەین، لەم چوارچێوەیەش بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان سکرتێری گشتی ناتۆ، سەرۆكکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی سوید، کریستێرسۆن دەکەین".
لە راگەیەندراوی کۆتایی لووتکەی ناتۆ لە ڤیڵنیەس جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی ھەموو جۆر و دەرکەوتەیەکی تیرۆریزم و بەرگریی ھاوبەش کرایەوە و لە پاڵ ئەمەش تیرۆریزم لە ھەر دۆخێکدا رەتکرایەوە و بە توندترین شێوە ئیدانە کرا.
باسی پرسی ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆ کرا و راگەیەندرا "ئێمە بە تەواوی پشتگیری لە مافی ئۆکرانیا دەکەین بۆ رێکخستنهوه ئەمنییەکانی خۆی، داھاتووی ئۆکرانیا لە ناتۆ دایە".
ههروهها لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "جەخت لە پشتیوانی بە رێگەی رێککەوتنی مۆنترۆ لە ھەوڵەکانی ناوچەیی بەمەبەستی بەردەوامی ئازادی ھاتوچۆ و ئاسایش لە دەریای رەش کرایەوە".
باسیش له پەیوەندییەکانی ناتۆ و رووسیا کرا و کە تێدا ھاتووە: " کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ مۆسکۆ بە کراوەیی دەھێڵدرێتەوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی و گرژیی و زیادکردنی شەفافییەت".
رێكخراوى هاوپهيمانى باكوورى ئهتڵهسى (ناتۆ)، له 4ى نيسانى 1949 له واشنتۆن، له ميانهى كۆنگرهى پهيماننامهى باكوورى ئهتڵهسى دامهزرا و نووسينگهى سهرهكى سهركردايهتى رێكخراوهكهش، له برۆكسلى پايتهختى بهلژيكايه و 31 وڵات تێيدا ئهندامه.
بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی 31 وڵاتی ئەندام لە ناتۆ و پێنج وڵاتی چاودێر، لوتکەی 33ـهەمینی ناتۆ لە شاری ڤێڵینیۆسی پایتەختی لیتوانیا بهڕێوهچوو.
لە لووتکەکەدا فینلاند بۆ یەکەمجارە وەک ئەندامی نوێی هاوپەیمانی ناتۆ بەشداریكرد و هەریەکە لە نیوزیلاند و ژاپۆن و ئوسترالیا و کۆریای باشوور و سوید وەک میوان و چاودێر بەشداری لوتکەکە دەکەن.
تەوەرە سەرەکییەکانی لوتکەی ڤێڵینیۆسیش، هاوکاریکردنی ئۆکرانیا و پرسی بەئەندامبوونی سوید و ئۆکرانیا لە هاوپەیمانی ناتۆ و زیادکردنی بودجەی بەرگری و پرسی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ئاسیان.
چاوەڕواندەکرێت لووتکەی ناتۆ لە لیتوانیا بڕیاری یەکلاکەرەوە دەربارەی بە ئەندامبوونی سوید و ئۆکرانیا لە هاوپەیمانێتییەکە بدات.
رێکخراوی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی - ناتۆ
دامەزراندن
ساڵی 1949
وڵاتانی ئەندام
31 وڵات
هێزی چەکدار
3.5 ملیۆن سەرباز
فڕۆکەی جەنگی
20.633 فڕۆکە
کەشتی سەربازی
2.151
زرێپۆش
12.408
کڵاوەی ئەتۆمی
5.943
داهاتی گشتی ناوخۆی وڵاتانی هاوپەیمان
18.35 ترلیۆن دۆلار
بودجەی بەرگری ناتۆ
1.3 ترلیۆن دۆلار
ئەندامبوونی وڵاتان
1949
ئەمهریکا
بەریتانیا
پرتوگال
نەرویج
هۆڵەندا
لوگزمبۆرگ
ئیتاڵیا
ئایسلەند
فەرەنسا
دانیمارک
کەنەدا
بەلژیکا
1952
یۆنان
تورکیا
1955
ئەڵمانیا
1982
ئیسپانیا
1999
چیک
هەنگاریا
پۆلەندا
2004
بولگاریا
ئیستۆنیا
لاتڤیا
لیتوانیا
رۆمانیا
سلۆڤاکیا
سلۆڤینیا
2009
ئەلبانیا
کرواتیا
2017
مۆنتینیگرۆ
2020
مەقدۆنیۆ باکور
2023
فینلاند
چاوەڕێی بە ئەندامبوون
سوید