وەڵامی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ داواکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، لانیکەم پێویستی بە شەش تا حەوت مانگ هەیە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات و ناتوانێت هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان لە یەک کاتدا بەڕێوەببات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی تەممووزی 2023، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی نووسراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە داوایکردبوو، کۆمیسیۆنەکە رۆژی 18/11/2023 یان 18/12/2023 سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات، بە کوردستان24ـی راگەیاند، "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان چەندین جار دووپاتیکردووەتەوە ئامادەیە سەرپەرشتیی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان بکات، بەڵام جەخت لەوە دەکەینەوە، ناتوانین هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان لە یەک کاتدا بەڕێوەببەین و لانیکەیم پێویستیمان بە شەش تا حەوت مانگ هەیە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەین".
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له نووسراوێكى فه‌رميدا كه به‌روارى دووشه‌ممه 2023/7/10 به واژۆى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاڕاسته‌ى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق كراوه و کۆپییەکی به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان دراوه.
لە نووسراوەکە سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان داواى كردووه كۆمسيۆن ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
ئاماژە بەوەشدراوە، به‌پێى فه‌رمانى ههرێميى ژماره (90) له 2023/3/26، بڕيار دراوه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى 2023/11/18 به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى كردووه كۆميسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردن له به‌روارى دياريكراودا، يانيش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى شاراوانييه‌كانى عێراق له به‌روارى 2023/12/18.