راگه‌یه‌ندراوی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌باره‌ی كوژرانی ئه‌ندامێكیان

K24 - هەولێر:
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌باره‌ی كوژرانی سیامه‌ند شابۆیی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ناوبراو له لایه‌ن بەکرێگیراوانی ئێران تیرۆرکراوه و ته‌رمه‌كه‌شی له دەوروبەری بەحرکە دۆزراوه‌ته‌وه.
داواشده‌كات رێگه نه‌درێت ئێران، عێراق بكاته مەیدانی تەراتێنی تیمەكانی و بێهه‌ڵوێست نه‌بن.
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران داوا له لە وڵاتان و کۆڕ و کۆمەڵە سیاسی و ڕێکخراوەکانی داكۆكیكار ده‌كات، ئه‌م تاوانه سه‌ركۆنه بكه‌ن.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 12ـی ته‌مموزی 2023، ئەندامێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەناوی سیامەند شابوویی لە جێژنیكان لەنزیك بەحركەی پارێزگای هه‌ولێر كوژرا و تەرمەكەشی دوا نیوەرۆ لەنزیك بەحركە دۆزرایەوە.
سیامەند شابوویی تەمەنی 35 ساڵە و خەڵكی شاری شنۆی رۆژھەڵاتی كوردستانە. ھەفتەی رابردووش حدكا لە راگەیه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردبوو، دوو ئەندامی دیكەی لە ھاوینەھەوارێكی قەلادزێ تیرۆر‌كراون.