ناوچه‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور: هیچ ناوێك به فه‌رمی بۆ پاسه‌وانی سنوور نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی ناوچه‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور ره‌تیده‌كاته‌وه، هیچ ناوێك به فه‌رمی بۆ پاسه‌وانی سنوور و دامه‌زراندنیان گه‌ڕابێته‌وه، ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه ده‌گوترێت و بڵاوكراوه‌ته‌وه، بنه‌مای نییه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 12ـی ته‌ممووزی 2023) عه‌قید كاروان خۆشناو، گوته‌بێژی ناوچه‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، لیستێك بڵاوكراوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك ناوی تێدایه، كه گوایه ئه‌و ناوانه ناوی پاسه‌وانی سنوورن دامه‌زران و بۆ ده‌ستبه‌كاربوون گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی ناوچه‌ی یه‌كی پاسه‌وانی سنوور روونیشكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه دووره له راستی و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، جه‌ختیشیكرده‌وه سەبارەت بە دامەزراندن و دەرچوونی ناوەکانی پاسەوانی سنوور، تا ئێستا بەفەرمی هیچ ناوێک رانەگەیەندراوە و هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە.
پێشتریش حه‌ماده دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور - ناوچه‌ی یه‌ك به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، سێ هه‌زار كه‌س له ریزه‌كانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور داده‌مه‌زرێندرێن.
له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن بۆ ریزه‌كانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، حه‌ماد دزه‌یی روونیكردبووه‌وه، ئه‌وانه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بێت هاووڵاتی عێراقی بن، پێشینه‌ی خراپیان نه‌بێت و ته‌مه‌نیش بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته دیاریكراوه، هه‌روه‌ها ده‌بێت بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت.