وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق دوایین ئاماری تای خوێنبه‌ربوونی راگه‌یاند

K24 – هەولێر:
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای نیشتمانی بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون به سه‌رپه‌رشتی ساڵح مه‌هدی حه‌سناوی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا 377 حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه له عێراق تۆماركراون و ئاشكراشیكرد، رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌و نه‌خۆشییه 14%ـه.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق داواشی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد، رۆڵی خۆیان له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه بگێڕن و جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵداران و قه‌سابه‌كان كرده‌وه.
هه‌روها داواشی له هاووڵاتیان كرد، له ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی ئه‌و نه‌خۆشییه، به‌شێوه‌یه‌كی پێشوه‌خته سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن.
تای خوێنبه‌ربوون چییه؟
یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، كه تووشبووه‌كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن كۆتایی دێت.
نەخۆشیەکە له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه و به گشتی له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.