گوتەبێژی کۆمسیۆن: گواستنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان رێپێدراوە

جومانە غەلای
جومانە غەلای

K24 - هەولێر

گوتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆ پێنجشەممە،13ی تەممووزەوە دەستپێدەکات تاوەکو 11ی ئاب بەردەوام دەبێت.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان24ی راگەیاند، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لە هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆ 13/7/2023 دەستپێدەکات تاوەکو 11ی ئابی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

گوتیشی: "ئەنجومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رازی بووە بە زیادکردن و چاککردنەوە و نوێکردنەوە و گواستنەوەی تۆماری دەنگدەران، لەنێوان پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی، کە ئەو بڕیارە ئاوارەکان و هێزە ئەمنییەکانیش دەگرێتەوە".

غەلای ئاماژەی بەوەشکرد، گواستنەوە دەنگدەران لەنێوان ئەو پارێزگایانە رێپێدراوە، بەڵام لە هیچ پارێزگایەکی دیکە رێپێدراو نییە تۆمارەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان بگوازنەوە.

روونیشی کردەوە، ئەمساڵ تەمەنەکانی 2005 و 2004 دەتوانن دەنگ بدەن، دواتر کۆمسیۆن بەپێی ستانداردە نێودەوكەتییەکان گەڕان بە تۆماری دەنگدەراندا دەکات، کە ئەمەش بۆ پاراستنی مافەکانی هەرێمی کوردستانە لە هەڵبژاردنەکان.

Fly Erbil Advertisment