گرووپێكی چه‌كداری له به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندان له دژی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌باره‌ی كه‌می خزمه‌تگوزاری و كاره‌با كه پێیان وایه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق لێی به‌رپرسه، گرووپێكی چه‌كداری له عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاكام فه‌همی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، دوێنێ گرووپی چه‌كداری ئه‌سحابولكه‌هف له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق سه‌باره‌ت به كه‌می خزمه‌تگوزاری و كاره‌با، ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌ندام ده‌ده‌ن.
ئاكام فه‌همی ده‌شڵێت: "رێوشوێنێكی تووند له به‌غدا گیراوه‌ته‌به‌ر، ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه ده‌ڵێن، به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری و كه‌می كاره‌با، كه باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا لێی به‌رپرسه، خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ین".