رووخاندنی مزگه‌وت و مناره‌ی سه‌راجی له به‌سره كاردانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به بڕیاری پارێزگاری به‌سره به‌هۆی فراوانكردنی یه‌كێك له رێگاكانی ئه‌و شاره، مناره‌ی مزگه‌وتی سه‌راجی رووخێندرا، هاوكات رووخاندنی ئه‌و مناره‌یه كاردانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا و چالاكوانان و شوێنه‌وارناسان رایده‌گه‌یه‌نن یه‌كێك بوو له كۆنترۆین دوو مناره‌ی مێژوویی شاره‌كه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 14ـی ته‌ممووزی 2023) به بڕیاری پارێزگای به‌سره و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌قفی سوننی، مزگه‌وت و مناره‌ی مزگه‌وتی سه‌راجی كه یه‌كێكه له دوو كۆنترین مناره‌ی مزگه‌وته‌كانی شاره رووخێندرا، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره رایگه‌یاندووه، له شوێنی ئه‌و مزگه‌وت و مناره رووخێندراوهكه، مزگه‌وت و مناره‌یه‌كی نوێ دروست ده‌كه‌نه‌وه، روونیشیكرده‌وه رووخاندن و هه‌ڵگرتنی مزگه‌وت و مناره‌كه له‌سه‌ر داوا و سكاڵای هاووڵاتییان بووه كه ئاسته‌نگی بۆ هاتووچۆ دروست ده‌كرد و هه‌روه‌ها بووبووه كۆسپ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی رێگایه‌كی ستراتیژی له شاره‌كه.
مزگه‌وتی سه‌راجی یه‌كێكه له كۆنترین مزگه‌وته مێژووییه‌كانی عێراق و به‌وه ده‌ناسرێته‌وه، كه به دیزاینێكی كه‌له‌پووری و شارستانی دروست كراوه و مێژووی دروستكردنه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1727ـی زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌گوترێت ساڵی 1902 له‌لایه‌ن عه‌بدولوه‌هاب پاشا بن ئه‌حمه‌د ئه‌لقورتاس نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه.
پارێزگاری به‌سره هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له شوێنی ئه‌و مزگه‌وت و مناره‌یه‌دا كه ناوه‌ڕاستی ڕێگایه‌كی سه‌ره‌كی و ستراتیژیان گرتبوو، ده‌ست ده‌كه‌ن به دروستكردنی مزگه‌وت و مناره‌یه‌كی نوێ بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی شاره‌كه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، وه‌قفی سوننیان له رووخاندنی مزگه‌وته‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ند بوونه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مسته‌فا حوسه‌ینی، به‌ڕێوه‌به‌ری پشكنین باسی له‌وه كردووه، پێشتر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێیی به‌سره رێككه‌وتوون مزگه‌وته‌كه و مناره‌كه‌ی نه‌ڕووخێندرێت، به‌ڵكوو هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و پاشماوه‌كانیان بۆ شوێنێكی دیكه بگوازرێنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له شوێنه‌واره دێرینه‌كانی شاره‌كه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كاتێك رووخاندنی مزگه‌وت و منارهكهیان بینیوه تووشی سه‌رسوڕمانی بوونه، گوتیشی، ئه‌و ره‌فتارانه گوزارشت له نه‌ته‌وه‌ی شارستان و پێشكه‌وتوو و مۆدێرن ناكه‌ن.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی لایه‌نه باڵا و په‌یوه‌ندیداره‌كانی له‌و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌باره‌ی ئه‌و كاره ئاگادار كردووه‌ته‌وه، جه‌ختیشیكرده‌وه رێككاری یاسایی له دژی لایه‌نی خاوه‌نداریه‌تی مزگه‌وته‌كه و مناره‌كه به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی ده‌گرنه‌به‌ر.
له‌لای خۆیه‌وه، ئه‌حمه‌د فهككاك به‌درانی، وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزاری عێراقی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وێرای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌موو رێككارێكی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و كاره ده‌گرنه‌به‌ر، به‌تایبه‌ت كه پێشتر ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور چه‌ند پێشنیازێكی بۆ پاراستنی مزگه‌وت و مناره‌كه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره كردووه.
سه‌باره‌ت به هه‌مان ئه‌و پرسه، وه‌قفی سوننی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پێشتر زیاتر له جارێك له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته قسه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه لایه‌نی مێژوویی مناره‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به پێویست زانراوه مناره‌كه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و بۆ شوێنێكی دیكه بگوازرێته‌وه و وه‌ك رێزگرتنێك بۆ ئه‌و پێگه‌یه‌ی مناره‌كه له‌ناو دڵی خه‌ڵكی شاره‌كه هه‌یه‌تی، جارێكی دیكه بگه‌ڕێندرێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی، نه‌ك وه‌ك ئێستا كه به ته‌واوه‌تی رووخێندراوه.