واشنتن پۆست: بەم زووانە شەپۆلێکی خۆری روو لە زەوی دەکات و کۆتایی بە سەردەمی ئینتەرنێت دەهێنێت

شەپۆڵی خۆری
شەپۆڵی خۆری

K24 – هەولێر:

رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردووەتەوە، بەم زووانە شەپۆلێکی خۆری روو لە زەوی دەکات و کۆتایی بە سەردەمی ئینتەرنێت دەهێنێت.

رۆژنامە ئەمریکییەکە رایگەیاندووە، شەپۆلێکی خۆری ئەگەری هەیە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا روو لە هەسارەی زەووی بکات و ژێرخانی ئینتەرنێت لەناو ببات، بەو پێیەی خۆر نزیکە لە گەیشتن بە گەورەترین شەپۆلی گەرما لە مێژوودا.

رۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بە رووداوی کارینگتۆن کردووە کە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 1859 روویداوە، کاتێک زەوی گەورەترین شەپۆلی خۆری بەخۆیەوە بینی لە مێژوودا.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست وردەکارییەکانی رووداوەکەی کارینگتۆن و کاریگەرییەکانی لەسەر زەوی روونکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە زەوی لەو کاتەدا گەورەترین شەپۆلی خۆری بەخۆیەوە بینیوە تا ئێستا، لە تێکچوونی کارەبایی لە پاریسەوە تا بۆستن لە ئەمریکا.

رۆژنامەکە پشتڕاستی کردووەتەوە، خۆر لە ساڵی 2025ـی داهاتوودا دەگاتە رێژەی زۆرترین وزەی خۆر، هەروەها خولگەی ئێستا توندتر دەبێت و کاریگەری لەسەر زەوی دەبێت .

لە راپۆرتەکەدا هۆکاری ئەمەش بۆ ئەو گەردەلوولەی خۆر دەگەڕێنێتەوە کە شەپۆلی کارۆموگناتیسی هەڵدەگرێت، کە رەنگە سیستمەکانی ئینتەرنێت بخاتە بەر رووخانێکی تەواو، هەروەها رووخانی تۆڕەکانی کارەبا.

لەلایەن خۆیەوە، سانگیتا عەبدو جیۆتی، توێژەر مامۆستای زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی کالیفۆرنیا، رایگەیاندووە، شەپۆڵی خۆری کاریگەری لەسەر ژێرخانی گەورە دەبێت، وەک کێبڵەکانی پەیوەندی ژێردەریایی، کە دەتوانێت پەیوەندییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بپچڕێنێت.

Fly Erbil Advertisment