بههۆی درێژنهکردنەوەی رێککەوتنی دانەوێڵە، ئەمهریکا سەرکۆنەی رووسیا دەکات
واشنتن: ئەم ههنگاوهی رووسیا مەترسی وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی نرخ و تراژیدیای مرۆیی زیاد دەکات.
K24 - هەولێر:
هەر یەک لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمهریکا، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا سەرکۆنەی رووسیایان کرد، کە دژی درێژکردنەوەی رێککەوتنی گواستنەوەی دانەوێڵەیە لە دەریای رەش، کە لە (17ـی ئهم مانگه - تەمموز) وادەکەی کۆتایی دێت.
میکایل مەککاول سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا و بۆب مێنێندێز سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکە، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە هەڵوێستی رووسیا لەبارەی رێککەوتننامەی گواستنەوەی دانەوێڵە بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامهكهدا هاتووە، سەرکۆنەی رووسیا دەکەین، کە درێژکردنەوەی وادەی رێككهوتنی گواستنەوەی دانەوێڵە لە دەریای رەشی رەتکردەوە، کە 17ـی ئهم مانگه - تەمموز ماوهكهی کۆتایی دێت.
له بهیاننامهكه ئاماژه بهوهشكراوه، بههۆی ئەم دەستپێشخەرییه تا ئێستا 950 گەشت ئهنجامدراوه، بەهۆیەوە زیاتر لە 30 ملیۆن تۆن دانەوێڵە و پەین و کەلوپەلی خۆراک لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە گواستراونەتەوە، لە کاتێکدا رووسیا بە درێژنەکردنەوەی، ئەم دەستپێشخەرییە سەرکەوتووەی خستووەتە مەترسییەوە، مۆسکۆ نیشانی دەدات و دەیەوێت خۆراک وەک چەکێکی جەنگ بەکاربهێنێت. ئەم ههنگاوهی رووسیا مەترسی وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی نرخ و تراژیدیای مرۆیی زیاد دەکات.
لە 22ی تەمموزی 2022دا، بهچاودێری رەجەب تەیب ئەردۆغان، تورکیا، رووسیا، ئۆکرانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵگەنامەی دەستپێشخەری ناردنی دانەوێڵە و ماددە خۆراکییەکانیان بەشێوەیەکی سەلامەت لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە واژوو کرد.
رێککەوتنەکە کە پێشتر چەند جارێک درێژکراوەتەوە، لە 17ـی ئهم مانگه تەمموزدا وادەکەی کۆتایی دێت.
بەرپرسانی رووسی ئاماژە بەوە دەکەن، کە هیچ ئەگەرێک بەدیناکەن بۆ درێژکردنەوەی وادەکەی.