دۆخی خراپی ئاژەڵانی چاڤیلاند ئاژەڵدۆستان دێنێتە دەنگ
K24 – سلێمانی:
ژماره‌یه‌ك له ئاژه‌ڵدۆستان له‌سنوورى پارێزگای سلێمانى، نیگه‌رانى خۆیان ده‌رده‌بڕن له‌به‌رامبه‌ر خراپ ئیداره‌دانى باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى چاڤیلاند و ده‌ڵێن، مه‌عقول نیه شێر و ورچ له برسا چپس و كاهوو بخۆن، هەروەها داوا ده‌كه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێگرى له‌و زیندانه بكه‌ن.
شادان عه‌لى، سه‌رپه‌رشتیار له ڕێكخراوى هاناى ئاژه‌ڵان، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، باخچەی ئاژەڵانی ناو چاڤیلاند ئاژەڵکان خواردنیان پێ‌نادرێت و برسین، کاتێک منداڵانیش سەردانی باخچەکە دەکەن خواردنیان پێیە و ئاژەڵەکان لە برسان رادەکەن بۆ خواردنەکانیان، مه‌عقول نیه شێر و ورچ له برسا چپس و كاهوو بخۆن.
هەروەها راشیگەیاند، ئاژەڵە گۆشتخۆرەکانی ناو باخچەی ئاژەڵانی چاڤیلاند بەهۆی نەبوونی گۆشتەوە بوونەتە رووەکخۆر و هەموویان کەمەریان باریک بوونەتەوە.
بە گووتەی ئاژەڵدۆستان، ته‌واوى ئاژه‌ڵانی باخچەی ئاژەڵانی چاڤیلاند له دۆخێكى خراپدان و هه‌ندێكیان له‌برسا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هەروەهa بەهۆی خراپی پێدانی خواردن و بچووکی شوێنی ئاژەڵەکان، ئاژەڵدۆستان باخچەی ئاژەڵانەکە بە زیندان وەسف دەکەن.
هاوکات، ئاژەڵدۆستان نیگەرانن و داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن رێوشوێن بگرنه‌به‌ر، تاوەکو ئاژه‌ڵه‌كان له‌و زیندانه رزگاربكرێن.