بوومەلەرزەیەکی بەهێز ویلایەتەکی ئەمەریکای هەژاند

بوومەلەرزە
بوومەلەرزە

K24 - هەولێر

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.2 پلەی رێختەر ویلایەتی ئالاسکای ئەمەریکای هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی تەممووزی 2023، نزیکەی کاتژمێر 10:00ـی بەیانی، لە ویلایەتی ئالاسکا باکووری رۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.2 پلەی رێختەر روویدا.

ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمەریکا (USGS) رایگەیاند، ناوەندی ئەو بوومەلەرزەیەی کە بەگوڕی 7.2 پلە لە نیمچەدوورگەی ئالاسکا روویداوە، 98 کیلۆمەتر لە شاری ساند پۆینت-ەوە دووربووە.

ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمەریکا (USGS) ئەوەشی خستووەتەڕوو، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 32.6 کیلۆمەتر روویداوە.

دوای روودانی بوومەلەرزەکە، هۆشداری درا لە بارەی روودانی شەپۆلەکانی تسۆنامی.

Fly Erbil Advertisment