نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی، كۆچی به‌كۆمه‌ڵ له پارێزگایه‌كی عێراق رووده‌دات
K24 – هەولێر:
به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی كۆچی به‌كۆمه‌ڵ له پارێزگایه‌كی عێراق ده‌دات.
غولام محه‌ممه‌د، جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له تویتێكدا نووسیوویه‌تی: له چوارچێوه‌ی تیمێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا چاومان به ژماره‌یه‌ك جووتیار و كه‌سایه‌تییه خۆجێیه‌كانی ناوچه‌ی رومێسه له پارێزگای موسه‌ننا كه‌وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پارێزگای موسه‌ننا هه‌ژارترین پارێزگای عێراقه و رێژه‌ی 52%ی دانیشتووانه‌كه‌ی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان، له‌كاتێكدا 75%ی دانیشتووانه‌كه‌ی به كاری كشتوكاڵییه‌وه خه‌ریكن، به‌ڵام به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه، زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كانیان له 50 هه‌زار دۆنم بۆ ته‌نیا 10 هه‌زار دۆنم كه‌مبووه‌ته‌وه.
جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه، دۆخه‌كه به شێوه‌یه‌كه، له‌هه‌ر ساتێك‌دا بێت ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی كۆچی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌و خه‌ڵكه بۆ شوێنه‌كانی دیكه له‌ئارادایه.
پێشتریش ئوكی لۆتسما سه‌رۆكی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، رایگه‌یاندبوو، به‌شه ئاوی عێراقییه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه. گوتبووشی: له‌ئێستادا عێراق دووچاری خراپترین قۆناغی وشكه‌ساڵ بووه‌ته‌وه، كه كاریگه‌ری بۆسه‌ر ئاسایشی خۆراك، كه‌رتی كشتوكاڵ و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی تاكی عێراقی دروستده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه‌شكردبوو، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، كاریگه‌ری بۆسه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله و فوراتدا دروستكردووه.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ئوكی لۆتسما، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله گه‌رمی و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بارانبارین، وا ده‌كات، تا ساڵی 2050 ئاوی پاك و خواردنه‌وه له عێراق به رێژه‌ی %20، هه‌روه‌ها به‌رێژه‌ی %25 ئاستی ئاوی به‌كارهاتوو بۆ كه‌رتی كشتوكاڵی كه‌م ببێته‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردبووه‌وه، له‌ساڵی 1933 ئاوی ده‌ستكه‌وتوو له عێراق 30 ملیار مه‌تر دووجا بووه، له ئێستادا 9.5 ملیاره، كه پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی 2030 بڕی ئاو بۆهه‌ر تاكێكی عێراقی بگاته 479 مه‌تر.