ئه‌ردۆغان سه‌ردانی سعوودیه، قه‌ته‌ر، ئیمارات و قوبرس ده‌كات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌نێوان رۆژانی 17-20ـی ته‌مموز، به فه‌رمی سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له سعوودیه، قه‌ته‌ر، ئیمارات و كۆماری قوبرسی توركی ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌میانی گه‌شتێكیدا. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له سعوودیه، قه‌ته‌ر و ئیمارات ده‌كات، له‌مییانه‌یدا تاووتوێی هاریكاریی هه‌نووكه‌یی له سێكته‌ره جیاوازه‌كاندا، له‌سه‌روویانه‌وه بواری ئابووریی و وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاتانه بیروڕا له‌باره‌ی پرسه جیهانیی و ناوچه‌ییه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كات.
دوای ئه‌و سه‌ردانانه، رۆژی 20ـی ته‌مموز به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئاشتی و ئازادییه‌وه، ئه‌ردۆغان سه‌ردانی كۆماری قوبرسی توركی باكوور ده‌كات. ( هه‌روه‌ك سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاماژه‌ی بۆكردووه).
دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنه‌كانی توركیا، کە لە (14ـی ئایاری 2023)، بەڕێوەچوو، هه‌ریه‌ك كه‌مال كڵچدار ئۆغڵو و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نەیانتوانی دەنگی نیوەی زیاتری دەنگدەران بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بەدەستبهێنن، بۆیە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، کەوتە گەڕی دووەم کە ئەمەش بووە یەکەم هەڵبژاردن لە مێژووی دروستبوونی کۆماری تورکیا بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی توركیا، پەنا بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردن ببرێت و ئه‌ردۆغان له گه‌ڕی دووه‌م زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و بووه‌وه سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته.