له ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی لافاوه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 – هەولێر:
لە ئەنجامی ئەو لافاوەی کە به‌هۆی بارانبارینی بەخوڕ لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ئەمه‌ریکا روویدا، سێ كه‌س گیانیان لەدەستدا و هاوكات چوار كه‌سی دیكه کە منداڵێکی نۆ مانگانیشیان تێدایه، بێسه‌روشوێن بوون.
به‌پێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاكانی ئەمه‌ریکادا بڵاوکراونەتەوە، بارانی بەخوڕ کە شەوی رابردوو لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا دەستیپێکرد، بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو.
له ئه‌نجامی لافاوه‌كاندا، كه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان راپێچ كرد، سێ كه‌س گیانیان لەدەستدا و چوار كه‌سی دیكه کە منداڵێکی نۆ مانگانیشیان تێدایه، بێسه‌روشوێن بوون.
پۆلیس بانگه‌وازی لە هاووڵاتیان كرد لەو ناوچەیە دوور بکەونەوە کە هەوڵەکانی گەڕان و رزگارکردنی تێیدا درێژه‌ی هه‌یه.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌كرا بەهۆی بارانبارینی بەخوڕه‌وه لە نیویۆرک سەدان گەشتی ئاسمانیی دواخراون.
فه‌رمانگه‌ی نیشتمانیی کەشوهەوا له ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی له لافاو له هه‌ریه‌ك له ویلایەته‌كانی کۆنێکتیکه‌ت، مه‌سه‌چوسێتسی رۆژئاوا، ڤێرمۆنت و نیوهامپشایه‌ر و هۆشداریی له گەردەلوول له مه‌سه‌چوسێتس و نیوهامپشایر دا.