55 ساڵ به‌سه‌ر كوده‌تای به‌عسییه‌كان بۆسه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عارف تێده‌په‌ڕێت
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Jul-2023/1689537570876876876876876.jpg)
K24 – هەولێر:
په‌نجاو پێنج ساڵ به‌سه‌ر كوده‌تای به‌عسییه‌كان به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان عارف تێده‌په‌ڕێت، به‌عسییه‌كان به‌درێژایی 35 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتیان به هه‌موو توانایه‌كی سه‌ربازیی، ئه‌نفال و چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو، چه‌ندین رێگه‌یان بۆ قڕكردن و كومه‌ڵكوژی كورد و سڕینه‌وه‌ی ناوی كوردستان تاقیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 و ئازادكردنی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی ئازادی عێراق له 2003، ئیتر كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عسییه‌كان هێنرا، به‌ڵام دوای 17 ساڵ و له سێداره‌كانی زۆرینه‌ی تاوانبارانی جینۆسایدكردنی كورد، كه‌چی تاكو ئێستا گه‌لی كوردستان هیچ قه‌ره‌بووێكی ئه‌وتۆی زیانه گیانی و ماددییه‌كانی پێ نه‌دراوه.
55 ساڵ بەسەر کودەتای 17ی تەمموزی ساڵی 1968 بەعسییەکان بەسەر حکومەتەکەی عەبدولڕەحمان عارف تێدەپەڕێت، لەماوەی 35 ساڵی حکومڕانی بەعسییەکاندا، گەلانی عێراق بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی كه‌وته به‌ر شاڵاوی جینۆساید، ئەنفال و تەعریبکردن بووەوە.
لە ساڵی 1968 بەعسییەکان کودەتایان بەسەر حکومەتەکەی عەبدولڕەحمان عارف دا کرد و ئەحمەد حەسەن بەکر بووە سەرۆککۆمار و سەدام حوسێنیش جێگری، دواتر لە ساڵی 1979 سەدام دەسەڵاتی لە ئەحمەد حەسەن بەکر سەندوو سەرۆکایەتی عێراقی گرتەدەست.
لەماوەی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بەعسییەکاندا لەنێوان ساڵی 1968ـەوە تا 2003 بە تووندترین شێوە دژایەتی گەلی کوردستانیان کرد و بە ئاگروئاسن رووبەڕووی کورد بوونەوە، به درێژایی 16 ساڵ لە 1975 تاوەکو 1991، حکومەتی عێراق ناوچە کوردستانییەکانی تەعریب کرد و خەڵکەکەشی بۆ ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاست راگواست.
لە کۆتاییەکانی تەمموز و سەرەتای مانگی ئابی ساڵی 1983 دا، حکومەتی بەعس لە کۆمەڵگە زۆرەملێکاندا هەشت هەزار بارزانی بێسەروشوێن کرد، ئه‌مه‌ش بە یەکەم پرۆسەی ئەنفالکردنی کورد دادەنرێت. کە بەدوایدا شاڵاوی ئەنفال بە هەشت قۆناغ لە گەرمیانەوە تاکو بادینان دەستی پێكردو تاوەکو ساڵی 1988 زیاتر له 182 هەزار کەس ئەنفال كران.
هه‌روه‌ها 1987 دا دۆڵی بالیسانی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كیمیابارانكرد، له 1988دا هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری كیمیابارانكرد و زیاتر له پێنج هه‌زار هاوڵاتی شه‌هیدبوون.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی پاكتاوكردنی گه‌لی كوردستان، حزبی بەعس 4500 گوندی رووخاند و خەڵکەکەی لە کۆمەڵگە زۆرەملێکان نیشتەجێکرد، هەروەها 1754 قوتابخانە، 270 نەخۆشخانە، 2450 مزگەوت و 27 کڵێسا‌ی لە ناوبرد.
لە نێوان ساڵانی 1970 تاوەکو ساڵی 1991 رژێمی به‌عس به‌پلانێكی گشتگیر، به ئه‌نفال، كیمیاباران، راگواستن و به‌عه‌ره‌ب كردن، هه‌روه‌ها به مینڕێژكردنی باخ و زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كان به تایبه‌ت له ناوچه كوێستانه‌كان، كاری له سه‌ر سڕینه‌وه‌ی كورد كرد‌و ژێرخانی ئابووری كوردستانی یه‌كسانی سفر كرد.