رەئیسی و عاسم مونیر باسی ستراتیژی سنوورەکانی نێوانیان دەکەن

K24 - هەولێر
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاکستان، کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی ستراتیژی پاراستنی سنوورەکان کرد.
بەگوێرەی هه‌واڵێكی ئاژانسی فەرمیی ئێران (ئیرنا)، ئیبراهیم رەئیسی پێشوازیی لە مونیر عاسم فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی پاكستان کرد كه هاوكات فه‌رمانده‌ی سوپای وڵاته‌كه‌یه و به سه‌ردانێكی فه‌رمی له تارانه.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئیبراهیم ره‌ئیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێران ستراتیژی كردنی سنووری نێوان هه‌ردوو دوو وڵاتی به سنوورێکی پارێزراو و ئابووریی گرتووه‌ته‌به‌ر و هه‌ریه‌ك له پەرەپێدانی بازاڕە سنوورییەکان و هاوکارییەکانی کەرتی وزە بەشێکن لە رێگاکانی جێبەجێکردنی ستراتیژه‌كه.
ره‌ئیسی به‌پێویستی زانیوه به مه‌به‌ستی خێراكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ستراتیژه، هەردوو وڵات هەوڵی زیاتر بدەن.
سه‌رۆکكۆماری ئێران هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كردووه، ئه‌مه ده‌بێته هۆی خێراتر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی نێوان هه‌ردوو وڵات و زیاتر پەرە بە هاریكارییه ئابووریی و بازرگانییەکانی نێوانیان ده‌دات، ئەمە جگه له‌وه‌ی ئاستی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان ئێران و پاکستان بەرز دەکاتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئیبراهیم ره‌ئیسی جەختی لە بەهێزکردنی هاوکاریی و پەیوەندییە دووقۆڵی و ناوچەییەکان له رێگه‌ی سوود وه‌رگرتن لە دەرفەت و توانا بەردەستەکان كردووه‌ته‌وه.
لای خۆیەوە عاسم مونیر فەرماندەی پاکستان سەرنجی بۆ توانای بازرگانی سنووریی نێوان هەردوو وڵات راکێشا، ئاماژەی بەوه‌شدا "رێککەوتنی باش" بۆ باشتركردنی ئاستی ئاسایش لە سنوورە هاوبەشەکاندا کراوە و له هەوڵەکانیان بۆ بنیاتنانی ئاسایشی درێژه‌پێدراو به‌رده‌وام ده‌بن.
