موقته‌دا سه‌در: لایه‌نێكی چه‌په‌ڵ هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناكۆكی له‌نێوان پێكهاته‌كانی شیعه ده‌دات
K24 - هەولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی، لایه‌نێكی چه‌په‌ڵ هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناكۆكی له‌نێوان پێكهاته‌كانی شیعه ده‌دات.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ر ره‌وتی سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "ئێمه له‌سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكی مانگی موحه‌ره‌می حهرامكراوین، لایه‌نێكی چه‌په‌ڵ هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناكۆكی له نێوان پێكهاته‌كانی شیعه ده‌دات، به به‌كارهێنانی توندوتیژی و چه‌ك له دژی باره‌گاكانی یه‌كتر".
سه‌در هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ین، هۆشداری ده‌ده‌ینه ئیمانداران، به‌دوای ئه‌و جۆره هه‌وڵانه‌دا نه‌چن".
سه‌در هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێشتریش هۆشداریمان دابوو، له ئاینده‌دا شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كان بۆ شه‌ڕی ئایدۆلۆژیا ده‌گۆڕێت".
موقته‌دا سه‌در باسی له‌وه‌شكرد، قسه‌یه‌ك و كردارێك ئه‌نجام مه‌ده‌ن، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حه‌وزه‌ی ئایینی.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك بۆ رێگریكردن له (جوێندان به زانایان به‌بێ هیچ پاساوێك) ده‌رنه‌كرێت، دۆخه‌كه به‌ره‌و توندوتیژی ده‌چێت، جێگه‌ی خۆشحاڵییه لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مانی عێراق.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا لایەنگرانی رەوتی سەدر، لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراقەوە، هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکانی حزبی دەعوەی نووری مالیکی.
ئەم هەنگاوە خێرایانەی کە لە لایەن لایەنگرانی رەوتی سەدرەوە، دوای ئەوە هات کە گوایە حزبی دەعوە سووکایەتیان بە محەممەد ئەلسەدر کردووە.
لەم دواییانەدا ڤیدیۆ و بڵاوکراوەیەک لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەوە، کە سوکایەتی بە ژیاننامەی مەرجەعی سەدرییەکان، محەممەد سادق ئەلسەدر، کردووە و تۆمەتباریان کردووە بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ رژێمی پێشوو، هاوکات لایەنگرانی رەوتی سەدریش، چوارچێوەی هەماهەنگییان تۆمەتبارکردووە بۆ رێکخستنی ئەم هەڵمەتە، بەتایبەت حزبی دەعوەی سەر بەنووری مالیکی.
پێشتریش حەسەن ئەلعەزاری، سەرکردە لە رەوتی سەدر، حزبی دەعوەی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی تۆمەتبار کرد بە دەستپێکردنی هەڵمەتێك دژی محەممەد سادق سەدر.
حزبەکەی مالیکی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندبوو، "لەم دواییانەدا کاغەزی زەرد و نامە بڵاوبوونەتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن، پەیوەندییان بە نوری مالیکی ئەمینداری گشتییەوە هەیە، یان پەیوەندییان بە ئاڵاکانی دەوڵەتی یاساوە هەیە، راستییەکەش ئەوەیە کە هیچیان پەیوەندی بە مالیکیەوە نییە کە ئەو جۆرە پێشێلکاریانە بڵاودەکرێنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردبوو، ئەوەی لەم چوارچێوەیەدا بڵاودەکرێتەوە لە تۆمەت و ساختەکردن تێناپەڕێت کە دەیانەوێت ناکۆکی لەنێوان براکاندا بچێنن و بەڕوونی نیشانیدەدەین کە هەموو پەیج و پلاتفۆرم و سایتەکانی راگەیاندن و ناوەندەکانی هەواڵمان، پابەندن بە ئەخلاقی رۆژنامەوانی و یاساکانی بڵاوکردنەوە، ئەوە رێبازی بزووتنەوەکەمان نییە کە کەس توڕە بکات یان داوای رق و دوژمنایەتی بکات.
— مقتدى السيد محمد الصدر (@Mu_AlSadr) July 17, 2023