بۆڕێڵ بۆ كوردستان24: نیگەرانین لە پرسی گەرمبوونی زەوی

K24 - برۆكسل:
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە وەڵامی پەیامنێری کوردستان24 سەبارەت بە مەترسییەکانی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانەکانی کەشوهەوا و بە تایبەت لە وڵاتانی ئەوروپا کاریگەرییەکانی دەرکەتوون، رایگەیاند، زۆر نیگەرانن لە پرسی گەرمبوونی زەوی.
جۆزێپ بۆڕێڵ راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆ دەربارەی هۆکارەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و فراوانترکردنی هەماهەنگییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان کراوه.
جۆزێپ بۆڕێڵ، هه‌روه‌ها گوتی: "بێگومان نیگەرانین سەبارەت بە گەرمبوونی گۆی زەوی، گفتوگۆمان دەربارەی گۆڕانەکانی کەشوهەوا و چۆنیەتی فراوانترکردنی هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی ئەمه‌ریکا کرد. ئێمە گەورەترین ناوچەی هەمەجۆریی بایۆلۆجین لەسەر زەوی، کە ناوچەی سەوزپۆشی ئەمەزۆنە".
لووتكه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكای لاتین و كاریبی له بڕۆكسڵی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م لووتكه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی لووتكه‌كه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی به‌شدار و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وایه.