چارلس میشێل بۆ كوردستان24: گۆڕانكارییه‌كانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر تەواوی مرۆڤایەتی درووستکردووە

K24 – هەولێر:
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا تایبەت بە پەیامنێری کوردستان24 لە برۆکسل رایگەیاند، گۆڕانكارییه‌كانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر تەواوی مرۆڤایەتی درووستکردووە و پێویستە بە خێرایی و وردی کار بۆ ئەم پرسە بکەن.
چارلس میشێل جەختیش دەکاتەوە، یەکێتی ئەوروپا گەورەترین سپۆنسەری پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوایە.
چارلس میشێل هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "گۆڕانكارییه‌كانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر هەمووان درووستکردووە. ئێمە لەوە تێدەگەین، زۆر گرنگە بە خێرایی و وردی کاربکەین. دەتوانم ئەوە بڵێم، هاوشان لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی ئەمه‌ریکای لاتین، یەکێتی ئەوروپا لە پێشەوەی ئەو لایەنانە بووە هەوڵیداوە دڵنیا بێتەوە لەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاری زیاتر بۆ ئەو پرسە دەکات".
گوتیشی: "ئێمە گەورەترین سپۆنسەری پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەواین، لەگەڵ ئەوەشدا پابەندین بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە سەرانسەری جیهان کاربکەین بۆ ئەوەی چاکسازی رێکخراوەکانی دامەزراوەی دارایی بکەین".
لووتكه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكای لاتین و كاریبی له بڕۆكسڵی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م لووتكه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی لووتكه‌كه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی به‌شدار و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وایه.