جوان عه‌بدوڵڵا: کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ لە عێراق هەڵدەبژێردرێت

K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ لە عێراق هەڵدەبژێردرێت و له كۆی نۆ ئه‌ندامی هەمیشەیی ، دوو بۆ كورد ده‌بێت لەگەل ئەندامێکی یەدەگ.
جوان عەبدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق بۆ کوردستان24 رایگه‌یاند، کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ لە عێراق هەڵدەبژێردرێت و ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆمان لە وەرزی دووەمی یاسادانان له‌مبارە ئه‌نجامدا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ چوارساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆری له په‌رله‌مان عێراق ئه‌و كاره ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه پسپۆرییه‌كه به سەرپەرشتی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئەنجامدرا.
جوان عه‌بدوڵڵا هه‌روه‌ها گوتی: "كاتی پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كان بۆ كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ كۆتاییهات، ئه‌وكات بۆمان ده‌ركه‌وت، 586 كه‌س داواكارییان پێشكه‌ش کردبوو، به گوێره‌ی مادەی ٤ لە یاسای كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌بێت ته‌مه‌نی له سه‌رووی 35 ساڵ بێت، ئه‌وانه‌ی له خوار ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه بوون، دوورمانخستنه‌وه، به‌هۆی بابه‌تی بودجه و پشووی په‌رله‌مان، ئه‌و پرسه‌مان دواخستبوو".
باسی له‌وه‌شكرد، له داهاتوودا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه داواكارییان بۆ كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له عێراق پێشكه‌ش كردبوو، چاوپێكه‌وتنه‌كه به دوو شێواز ده‌كرێت، بابه‌تی بڕوانامه، پسپۆری و زمان و کۆمەلێ بابەتی تر 60 نمره‌ی له‌سه‌ردەبێت، چاوپێكه‌وتنیش 40 نمره‌ی له‌سه‌ره، له بنه‌ڕه‌تدا نۆ ئه‌ندام هه‌ڵده‌بژێردرێ و كورد سێ ئه‌ندامی تێدا ده‌بێت.
