سه‌ربه‌ست له‌زگین: بۆ كێشه‌كانی پارتی و یه‌كێتی گفتوگۆ باشترین چاره‌سه‌ره

K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌كه. ده‌شڵێت: "گفتوگۆ باشترین چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌كانی پارتی و یه‌كێتی".
سه‌ربه‌ست له‌زگین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان پارتی و یه‌كێتی دیارینه‌كراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌كدایه و پێویسته هه‌موو كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان پارتی و یه‌كێتی دیاری نه‌كراوه.
ده‌شڵێت: "گفتوگۆ باشترین چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه هه‌ردوولا ئاماده‌ییان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه هه‌یه".
رۆژی 9ـی تەممووزی 2023، شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی له بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و چەند پرسێکی هەنوکەیی تایبەت هەرێمی کوردستان و عێراق، لە سەرووی هەمووشیانەوە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، کۆبوونەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە درێژەپێدەری دوایین کۆبوونەوەی نێوان هەردوو مەکتەب سیاسی بوو، کە رۆژی دووشەممە 26ـی حوزەیرانی 2023، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر بەڕێوەچوو.
رۆژی 18ى کانوونى یەکەمى 2023 هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق ئەنجام دەدرێت. پێشتر نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان رۆژی 18ـی تشرینى دووەمى 2023ى دیاریکردبوو بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، بەرلەوەى لە 30ى ئایار دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق درێژکردنەوەى تەمەنى خولی پێنجەمی پەرلەمانى کوردستان بە "نادەستوورى" لەقەڵەم بدات.