بلینكن: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە لەلایەن رووسیاوە بێ ویژدانییە
K24 – هەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵە لەلایەن رووسیاوە بێ ویژدانییە و دەبێت بە زووترین کات چارەسەربکرێت.
ئەنتۆنی بلینکن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژەی بەوەشدا، رووسیا لە نەگەیشتنی خۆراک بۆ ئەوانەی پێویستییانە و هەروەها لە گرانبوونی نرخەکان بەرپرسیارە.
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا هه‌روه‌ها گوتی:" لە کۆتاییدا بڕیارەکە بێ ویژدانییە، نەدەبوایە ئەم بڕیارە بدرێت و دەبێت بە زووترین کات رێککەوتنەکە بگەڕێندرێتەوە، هەموو وڵاتێک لە نزیکەوە دەبینن رووسیا لە رێگریکردن لە گەیشتنی خۆراک بۆ ئەو کەسانە پێویستییانە، بەرپرسیارە، هەروەها هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکانە، لە کاتێکدا چەندین وڵات رووبەرووی هەڵئاوسانێکی زۆر بوونەتەوە."
پێشتریش راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمه‌ریکا، باسی له‌وه‌كردبوو، ماوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه كۆتایی دێت و رایگه‌یاند: "ناتوانم پێشبینی بكه‌م (سه‌رۆكی رووسیا) ڤلادیمیر پوتن چی ده‌كات. له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئاماژه‌ی جۆراوجۆری دا، ئه‌گه‌ری هه‌یه رووسیا له رێككه‌وتننامه‌كه بكشێته‌وه یان درێژه‌ی پێبدات".
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمه‌ریکا ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، ئەگەر بێت رووسیا لە رێككه‌وتننامه‌كه بكشێته‌وه، جیهان ئه‌مه به‌وه ناوده‌بات كه "رووسیا پشتی لە باشووری گۆی زه‌وی، ئەفریقا، ئەمه‌ریکای لاتین و ئاسیا کردووە" و گوتبوشی: "ئه‌مه باجێكی گه‌وره‌ی دیپلۆماتی به‌دواوه ده‌بێت بۆ مۆسكۆ".
پێشتریش میکایل مەککاول سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا و بۆب مێنێندێز سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکە، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە هەڵوێستی رووسیا لەبارەی رێککەوتننامەی گواستنەوەی دانەوێڵە بڵاوکردبووه‌وه.
لە بەیاننامه‌كه‌دا، سەرکۆنەی رووسیایان كرد، کە درێژکردنەوەی وادەی رێككه‌وتنی گواستنەوەی دانەوێڵە لە دەریای رەشی رەتکردووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه ئاماژه بهوهشكرابوو، به‌هۆی ئەم دەستپێشخەرییه، تا ئێستا 950 گەشت ئه‌نجامدراوه، بەهۆیەوە زیاتر لە 30 ملیۆن تۆن دانەوێڵە و پەین و کەلوپەلی خۆراک لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە گواستراونەتەوە، لە کاتێکدا رووسیا بە درێژنەکردنەوەی، ئەم دەستپێشخەرییە سەرکەوتووەی خستووەتە مەترسییەوە، مۆسکۆ نیشانی دەدات و دەیەوێت خۆراک وەک چەکێکی جەنگ بەکاربهێنێت. ئەم هه‌نگاوه‌ی رووسیا مەترسی وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی نرخ و تراژیدیای مرۆیی زیاد دەکات.
لە 22ی تەمموزی 2022دا، به‌چاودێری رەجەب تەیب ئەردۆغان، تورکیا، رووسیا، ئۆکرانیا و نەتەوەیەکگرتووەکان بەڵگەنامەی دەستپێشخەری ناردنی دانەوێڵە و ماددە خۆراکییەکانیان بەشێوەیەکی سەلامەت لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە واژوو کرد.
رێککەوتنەکە کە پێشتر چەند جارێک درێژکراوەتەوە، لە 17ـی ئه‌م مانگه تەمموزدا وادەکەی کۆتایی دێت.
بەرپرسانی رووسی ئاماژە بەوە دەکەن، کە هیچ ئەگەرێک بەدیناکەن بۆ درێژکردنەوەی وادەکەی.