ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه و كه‌شتی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، هاوكات گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانج له ناردنی هێزه‌كانیان چاودێریكردنی گه‌رووی هورمز و ئاوه‌كانی ده‌وروبه‌ریه‌تی.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 17ـی ته‌ممووزی 2023) سابرینا سینگ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پێنتاگۆن بڕیاری داوه توانا سه‌ربازی و چاودێرییه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به دیاریكراویش له گه‌رووی هورمز و ئاوه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌هێز بكات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا روونیكرده‌وه، پێنتاگۆن ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی ئێف35 و ئێف16 و چه‌ندین كه‌شتی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات به ئامانجی پاراستن و به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پاراستنی ئازادی كه‌شتییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌و بڕیاره‌ی پێنتاگۆن هه‌وڵێكه بۆ چاودێریكردنی ڕێڕه‌وه ئاوییه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری بازرگانی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له چه‌ند مانگی رابردوودا، رووبه‌ڕووی رێگریكردن و ئاسته‌نگ بووه‌وه.
سوپای ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی ئێف22ـی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بڵاوكرده‌وه، ئه‌و كات پێنتاگۆن رایگه‌یاند، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ره‌فتاره نائه‌منی و ناپیشهییهكانی فڕۆكه رووسییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رۆژی پێنجشەمە (20ـی نیسانی 2023)، ،ئەدمیرال شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای ئێران رایگەیاند، ژێردەریایی ئەمەریکا "فلۆریدا" بە نوێترین ژێردەریایی ئەمەریکی دادەندرێت، بەنیازی ئەوەبوو بەبێ ئەوەی دەستنیشان بکرێت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت، بەڵام بە بەکارهێنانی ژێردەریایی درووستکراوی ئێران "فەتح" تواندرا دەستنیشانی ژێردەریاییە ئەمەریکییەکە بکرێت و ناچارکرا سەر ئاو بکەوێت و رێڕەوی خۆی بگۆڕێت.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران راشیگەیاند، ئەو ژێردەریاییەی ئەمەریکا خەریکبوو بچێتە ناو سنووری ئاوی ئێرانەوە، دوای ئەوەی لەلایەن ژێردەریایی "فەتح"ی ئێرانی هۆشداری پێگەیشت رێڕەوی خۆی گۆڕی.
لەلایەن خۆیەوە هێزی دەریاوانی ئەمەریکی رایگەیاندووە، بانگەشەکانی ئێران سەبارەت بە ناچارکردنی ژێردەریایی فلۆریدای ئەمەریکی بە نیشتنەوە لەسەر رووی دەریا، دوورە لە راستییەوە.
هێزی دەریاوانی ئەمەریکی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هیچ ژێردەریاییەکی ئەمەریکی نیازی پەڕینەوەی نەبووە لە گەرووی هورمز و لەلایەن هێزی دەریاوانی ئێرانیش ناچارنەکراوە لەسەر رووی دەریا بنیشێتەوە، بەڵکو ئەم بانگەشەیەی ئێران بە ئامانجی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە.
(پێنجشه‌ممه 27 نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی كه بنكهكهی له به‌حره‌ینه، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، بارهه‌ڵگری نه‌وتی (Advantage Sweet)ـی كه ئاڵای دوورگه‌ی مارشاڵی به‌سه‌ره‌وه بوو له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، له‌وكاته‌ی له كه‌نداوی عوممانه‌وه به‌ره‌و ئاوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌په‌ڕییه‌وه.
كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كردووه هه‌ر چی زووه بارهه‌ڵگره‌كه ئازاد بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئاسته‌نگییه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران بۆ كه‌شتی و بارهه‌ڵگره‌كان و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی له مافه‌كانی ده‌ریاوانی له ئاوی نێوده‌وڵه‌تی، بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددی بۆ سه‌ر ئاسایشی ده‌ریایی و ئابووری جیهانی.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی ورده‌كاری زیاتری له باره‌ی ناسنامه‌ی بارهه‌ڵگره‌كه و ئه‌و شوێنه‌ی رووی تێده‌كرد، باس نه‌كردووه.
راگهیهنراوهكه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، ئێران به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی لانی كه‌م پێنج كه‌شتی بارزگانی له ده‌ریاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه.