سێ رۆژه به‌سره گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهانه

K24 – هەولێر:
ماوه‌ی سێ رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك، به‌سره له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی گه‌رمترین ناوچه‌كانی جیهاندایه.
وێستگه‌ی بلاسێرفیل له كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا خشته‌ی 15 گه‌رمترین ناوچه‌كانی جیهانی له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی پۆڵێنبهندییهكه، گه‌رمترین پله‌ی گه‌رما له ناوچه‌ی حوسه‌ینی شاری به‌سره تۆماركراوه، كه پله‌كه‌ی 50 پله بووه.
دوای به‌سره‌ش ناوچه‌كانی عهبادانی ئێران و فڕۆكه‌خانه‌ی كوه‌یت به تۆماركردنی 49.8 پله له ریزبه‌ندی دووه‌مدان، دوای ئه‌وانیش فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره به تۆماركردنی 49.6 پله له پۆڵێنبه‌ندی سێیه‌مدایه.
هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی ئه‌هواز، عومادیه، سافی ئاباد له ئێران و ناوچه‌كانی عماره، فاو، ناسرییه، دیوانیه و سه‌ماوه له عێراق و فڕۆكه‌خانه‌ی فه‌هه‌د بن عه‌بدولعه‌زیز له سعوودیه و تۆربان له چین، ناویان له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی پۆڵنبهندیی گه‌رمترین ناوچه‌كانی جیهاندا هاتووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له دوو رۆژی رابردووش‌دا به‌سره له تۆماركردنی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی جیهان بووه.