باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق ده‌ستبه‌كاربوو

K24 – هەولێر:
باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق، (كارنامه‌ی باڵیۆزی نوێی ده‌ستبه‌كاربوون)ـی راده‌ستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ستیڤن هیچن باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق، كۆپییه‌كی (كارنامه‌ی باڵیۆزی نوێی ده‌ستبه‌كاربوون)ـی راده‌ستی دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد و له‌دیدارێكدا تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی كرا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ردوو لا گفتوگۆیان له‌باره‌ی دوایین سه‌ردانی دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ به‌ریتانیا كرد و تیشكیان خسته‌سه‌ر گفتوگۆ ستراتیژییه‌كانی نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئاستی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان نیشاندا.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق جه‌ختی كاركردنی پێكه‌وه‌یی و هاریكاری به‌رده‌وام، بۆ دروستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق، كرده‌وه.
رۆڵی عێراقیشی له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گرنگ وه‌سفكرد.