وهزیری بهرگریی فهرهنسا له بهغداوه: زۆر باش کاریگەری لێکەوتەکانی چالاکیی ریکخراوە تیرۆرستییەکان دەزانین
K24 - هەولێر:
سیباساتیان لیکۆڕنو وهزیری بهرگریی فهرهنسا له بهغداوه رایگهیاند، فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانە زۆر باش کاریگەری لێکەوتەکانی چالاکیی ریکخراوە تیرۆرستییەکان دەزانێت، لە سەرەتای گەیشتنی هێزەکانی فەرەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەشێوەیەکی زۆر باش لەگەڵ هێزە چەکدارییەکانی عێراق کاریان کردووه، توانیمان ئەنجامی زۆر باشمان دەستبکەوێت، بەڵام وریایی گرنگە و دەبێت رێگە نهدهین ئەو رووداوانە لە ئاییندەدا دووبارە ببنەوە.
لیکۆڕنو ههروهها گوتی:" پەیمانم بەخۆمدا سەردانی بەغدا بکەم و ئێستا لێرەم، کانوونی دووەمی رابردوو سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد، لەوێ گفتوگۆمان لەسەر بابەتی مەدەنی، سەربازی و لوتکەی بەغدا کرد، کە بڕیارە ئەمساڵ ببەسترێت، هەروەها هەردوو سەرکردەکە رەشنووسێکی گرنگی نەخشەرێگەی بەیەکەوەکارکردنی سەربازی و ئەمنی نێوان هەردوو وڵاتەکەیان واژۆ کرد".
وهزیری بهرگری فهرهنسا گوتیشی: "بە دڵنیاییەوە خاڵێکی گرنگ کۆمانی کردووەتەوە، ئەویش لە سەرەتاکانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆرستییەکان بوو، فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانە زۆر باش کاریگەری لێکەوتەکانی چالاکیی ریکخراوە تیرۆرستییەکان دەزانێت، لە سەرەتای گەیشتنی هێزەکانی فەرەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە پێی دەگوترا هێزی باکوور، بەشێوەیەکی زۆر باش لەگەڵ هێزە چەکدارییەکانی عێراق کاریکرد، توانیمان ئەنجامی زۆر باشمان دەستبکەوێت، بەڵام وریایی گرنگە و دەبێت رێگە نادەین ئەو رووداوانە لە ئاییندەدا دووبارە ببنەوە".
لهبارهی ناوهرۆكی سهردانهكهی بۆ بهغدا، لیکۆڕنو دهڵێت: کۆبوونەوەم لەگەڵ وەزیری بەرگری بۆ دانانی نەخشە رێگە بۆ بەیەکەوە کارکردنمان بەرهەمدار بوو، ئەویش دانانی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ بوونی هێزەکانی فەرەنسا لە عێراق، فەرەنسا دەیەوێت لە بە دەستهێنانی سەروەری و مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ یارمەتی عێراق بدات".
پێشتریش ماڵپەڕی لێ فیگارۆی فەرەنسی بڵاویكردبووهوه، سباستیان لیکۆرنو، وەزیری بەرگریی فەرەنسا سهردانی عێراق و ههرێمی كوردستان دهكات و بڕیاره له ههولێر لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازی لێ بکرێت.
وەزیری بەرگری فەرەنسا سەربازەکانی هێزی وڵاتەکەی، کە وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناتۆ لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا جێگیرکراون بەسەركردهوه.
سەردانەکەی وەزیری بەرگری فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە ئاسایش و سەقامگری و هەڕەشەکانی تیرۆر لە ناوچەکە دەبێت.
وەزیری بەرگری فەرەنسا رۆژی دوو شەممەی رابردوو، لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر کۆبووە.
کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە و لە سەردەمی حوکمڕانی چەندین سەرۆکی فەرەنسا و تێپەڕبوونی قۆناغی جیاجیا ئەو پەیوەندییانە پەرەیان پێدراوە، لە شەڕی داعشدا فەرەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هاوکار و پشتیوانێکی بەهێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان بوو، بۆ تێکشکاندنی داعش.