ده‌ریاوانێك و سه‌گه‌كه‌ی هاوڕێی دوای سێ مانگ مانه‌وه‌یان له ده‌ریادا به موعجیزه رزگاریان بوو

K24 - هەولێر:
ده‌ریاوانێكی ئوسترالی خۆی و سه‌گه‌كه‌ی دوای سێ مانگ مانه‌وه‌یان له‌ناو ده‌ریا، به وشكانی شادبوونه‌وه. چیڕۆكی مانه‌وه و رزگاربوونی تیم شادۆك و سه‌گه‌كه‌ی له‌ناو ده‌ریادا له فیلمی كاست ئه‌وه‌ی (Cast Away)، تۆم هانكس، ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی ده‌چێت.
تیم شادۆك ئه‌و پیاوه ده‌ریاوانه ئوسترالیه ته‌مه‌ن 51 ساڵییه‌یه، كه له نیسانی ئه‌مساڵدا به سواری به‌له‌مه‌كه‌یه‌وه باكووری ئۆقیانووسی هێمنی به‌جێهێشت و به‌ره‌و پۆلینیزیای فه‌ره‌نسی له مه‌كسیك به‌ڕێكه‌وت، له‌و گه‌شته‌یدا سه‌گه هاوڕێكه‌ی به ناوی بێلا له‌گه‌ڵیدا بوو.
شادۆك دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له مانه‌وه‌ی له‌ناو ده‌ریادا، رووبه‌ڕووی زریانێكی توند بووه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه به‌له‌مه له‌داردروستكراوه‌كه‌ی پێچی كرده‌وه و ئاراسته‌یه‌كی نادیاری گرت، هه‌روه‌ها به‌هۆی شه‌پۆله تونده‌كانی زریانه‌كه و ئاوی ئۆقیانووسه‌كه، به‌له‌مه‌كه‌ی پڕ ئاو بوو و له ئه‌نجامدا كامێرا و مۆبایل و چه‌ند ئامێریكی دیكه‌ی ئه‌لیكترۆنی و دووربینه‌كه‌ی ته‌ڕ بوون و له كار كه‌وتن، به‌و شێوه‌یه‌یش په‌یوه‌ندی به وشكانی پچڕا و ئاراسته‌ی ده‌ربازبوون و گه‌یشتنه‌وه به وشكانی لێ ون بوو.
شادۆك و بێلای هاوڕێی له مانه‌وه‌ی مانه‌وه‌یاندا له‌ناو ئاودا، كه نزیكه‌ی سێ مانگی خا‌یاند، ته‌نیا ئاوی ده‌ریا و ماسی نه‌برژاویان خواردووه، هه‌روه‌ها چه‌ترێكی بچووك كه له‌ناو به‌له‌مه‌كه‌یدا هه‌ڵیگرتبوو، به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه سێبه‌ری لێ كردوون. "
شادۆك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه بێلای هاوڕێشی له‌گه‌ڵدایه، به پرچێكی درێژ ده‌رده‌كه‌وێت و چیڕۆكی ئه‌و ماوه‌یه ده‌گێڕیته‌وه كه له‌گه‌ڵ بێلای هاوڕێی چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسیان ده‌كرد. شادۆك ده‌ڵێت "ئێمه به موعجیزه رزگارمان بوو، له‌و ماوه‌یه‌دا ئێمه هاوڕێی ئاسمان و ده‌ریا، شه‌و و رۆژ، ئه‌ستێره و ماسییه‌كان بووین، ئێمه له عه‌ده‌مدا بووین، موعجیزه ئێمه‌ی رزگار كرد، ئه‌مه فیلمه، حه‌قیقه‌ته یان خه‌ون و خه‌یاڵه!"
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو باڵه‌فڕه‌یه‌ك كه به دوای راوه‌ماسی جۆری "ماسی ئه‌لتوونه"ـ‌دا ده‌گه‌ڕا، شادۆك و سه‌گه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌یان بینی و ده‌ستنیشانی كردن و دوای نزیكبوونه‌وه له به‌له‌مه‌كه‌یان، رزگاری كردن و بۆ سیدنی ئوسترالیا گواستنییه‌وه"، مایك تیبتۆن، پڕۆفیسۆر له زانكۆی پۆرتسمۆس سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه رزگاربوونی شادۆك و بێلای هاوڕێی تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌نێوان به‌خت و به‌هره‌مه‌ندی، به میدیاكانی گوتوویه‌تی، ته‌ندروستی هه‌ردووكیان باشه، به‌ڵام شادۆك جه‌سته‌ی زۆر لاواز بووه.