ئه‌مه‌ریكا 14 بانكی عێراقی سزا ده‌دات

K24 – هەولێر:
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی گواستییه‌وه، ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له 14 بانكی عێراقیی قه‌ده‌غه‌كردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌و سزایانه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانكی فیدراڵ له نیۆیۆرك، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیردایه بۆ رێگریكردن له حه‌واڵه‌كردنی دراوی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئێران.
به‌گوته‌ی به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی، ئەم بڕیارەی ئەمریکا رۆژێك دوای ئەوە دێت، کە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئیستسنائێكی نوێی واژۆکرد، کە رێگە بە عێراق دەدات تێچووی کارەبا بە ئێران بدات و بۆ یەکەمجار رێگە دەدات، ئەو پارانە بخاتە سەر حسابەکانی بانکە غەیرە عێراقییەکان.
ئه‌م بڕیاره‌ی له كاتێكدایه ماوه‌یه‌كه، به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی عێراق ناجێگیره و نرخی دۆلار به‌رزترین نرخی له‌مێژوودا تۆماركرد.
پێشتریش وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی درێژخایه‌ن له نێوان وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانكی ناوه‌ندی عێراق كردبووه‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ رێگریكردن له‌و لایه‌نانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و گه‌نده‌ڵی سیستمی دارایی نێوده‌وڵه‌تی خراپ به‌كارده‌هێنن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی عێراقی بۆ باشتركردنی رێككاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاڵپشتیكردنی دارایی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیكردنی به‌رده‌وامی وڵاته‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سێكته‌ری بانكی له عێراقدا، دووپاتكرده‌وه.