سەرۆکی ئیسرائیل لە کۆنگرێسی ئەمەریکا 'بە توندی' هێرش دەکاتە سەر ئێران

ئیسحاق ھێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل
ئیسحاق ھێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل

K24 - هەولێر:

سەرۆکی ئیسرائیل لە گوتارێکیدا لە کۆنگرێسی ئەمەریکا رایگەیاند، پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران گەورەترین ئاڵنگارییە رووبەڕووی ئەمریکا و ئیسرائیل بووەتەوە.

ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: ئێران ترس و رقی لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بڵاوکردووەتەوە و بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.

سەرۆکی ئیسرائیل پێی وایە، گەورەترین ئاڵنگاری ئەمەریکا و ئیسرائیل رووبەڕووی بووبێتنەوە، پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێرانە. گوتیش: با هەموو گومانەکان بۆ دەستڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆم بڕەوێنینەوە.

بە گوتەی ئیسحاق هێرزۆگ، کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگری جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا خۆشدەکات.

هەر سەبارەت بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئەتۆمی ئێران و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە، سەرۆکی ئیسرائیل دەڵێت: ئێران تاکە وڵات بە ئاشکرا هەڕەشەی لەناوبردنی دەوڵەتێکی دیکە دەکات، ئەویش ئیسرائیلە و چاوی لەوەیە ئیسرائیل لەناوبەرێت. گوتیشی: رێگەدان بە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم، چ بە پشتگوێخستن بێت یان بە رێگەی دیپلۆماسی، قبوڵنەکراوە.

Fly Erbil Advertisment