سوپای عێراق لە گوندێک هەڵدەکوتنە سەر جووتیارانی کورد

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - کەرکووک

لە گوندی شەناغەی سنووری سەرگەڕان سوپای عێراق بە هێزێکی زۆرەوە لەنێو زەوی و کێڵگە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کورد بڵاوەیان پێکراوەو سووکایەتیان بە جووتیاران کردووە.

لەمبارەیەوە جووتیارێکی گوندەکە کە بەهۆی هێزە ئەمنییەکان نەیویست ناوی بنووسرێت بە کوردستان24ی راگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/7/2023، سوپای عێراق کەوتووەتە گیانی جووتیاران لە چەندین شوێن مەڕەشە و کەلوپەلە کشتوکاڵییەکانیان شکاندووەو سوکایەتی زۆر بەجوتیاران دەکەن و ناهێڵن تەنانەت لە نزیکی زەوییەکانمان بین".

 گوتیشی: "بەهۆی فشار و سوکایەتییەکانی سوپای عێراق چەند جووتیارێک بڕیاری چۆڵکردنی گوندەکەیاندا و بە مەڕوماڵاتەکانییانەوە بەرەو هەلێر کۆچیان کرد".

ئەو جووتیارە داوا دەکات، بەزووترین کات سەرکردایەتی کورد و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق بێنەسەرخەت و کێشەکەیان چارەسەر بکەن.

Fly Erbil Advertisment