عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140

K24 – هەولێر:
پارێزگاری پێشووتری پارێزگای كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وی جووتیاران بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، پارێزگاری پێشووتری پارێزگای كه‌ركووك سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌نگاوێكی گرنگه به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به مادده‌ی 140 و كه‌ركووك و كێشه‌ی جووتیارانی كورد له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، گوتیشی، ده‌بوو له دوای ساڵی 2003ـوه ئه‌و بڕیارانه له عێراقی نوێ‌دا هه‌ڵبوه‌شاندرابایه‌وه، به‌تایبه‌تی كه به‌هۆیانه‌وه هه‌موو عێراق و عێراقییه‌كان دووچاری نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی بووبوونه‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا روونیشیكرده‌وه، له كاتی خۆیدا كه ئه‌و بڕیارانه ده‌رچوون، به ته‌واوه‌تی له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و گه‌له‌كه‌ی بوون، گوتیشی، كه بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه دوو جۆرن، هه‌ندێكیان هێزی یاساییان هه‌یه و ده‌بێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه و هه‌ندێكیشیان هێزی یاساییان نییه بۆ نموونه بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به زه‌ویوزاری جووتیارانی كورد، كه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه هه‌ڵیانبوه‌شێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌بێت كورد بۆ هه‌ر بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه ناو ماڵی خۆی رێكبخاته‌وه و هه‌موو فراكسیۆنه‌كان و لیسته‌كانی ناو په‌رله‌مان یه‌كگرتوو بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كاریگه‌ری دروست بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه كه به‌تایبه‌تی كورد به‌هۆیانه‌وه زیانی پێگه‌یشتووه و تا ئێستایش جووتیارانی كورد به‌هۆیانه‌وه رووبه‌ڕووی سته‌م ده‌بنه‌وه. به پێویستیشی زانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق فشار بخاته سه‌ر فراكسیۆنه ناكوردییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌نگ به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی به‌عس بده‌ن.
پارێزگاری پێشووتری پارێزگای كه‌ركووك سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی به‌عس، زه‌وییه زه‌وتكراوه‌كانی كورد بۆ خاوه‌نه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئێستا به ده‌ست خه‌ڵكانی دیكه‌وه‌یه، كه ئه‌مه‌یش یه‌كێك ده‌بێت له ه‌نگاوه گرنگه‌كانی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری تایبه‌ت به كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.