ئومێد سه‌باح: ده‌بێت له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه مووچه و تێكڕای شایسته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كانی به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی فیدڕاڵی جێبه‌جێكردووه، ده‌شڵێت، ده‌بێت حكومه‌تی فیدڕاڵ له 26ـی حوهزهیرانهوه ته‌واوی شایسته‌كانی هه‌رێم بنێرێت و هیچ پاساوێكیش بۆ نه‌ناردنی بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 20ـی ته‌ممووزی 2023) ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، كاره‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به بابه‌تی جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه و پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی ده‌ربڕیوه كه هه‌ر پابه‌ندییه‌ك بكه‌وێته سه‌ری پابه‌ند ده‌بێت، گوتیشی، سه‌ره‌ڕای كه‌موكورتی و تێبینییه‌كان سه‌باره‌ت به یاسای بوودجه، به‌ڵام هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندییه‌كانی ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، له یاسای بوودجه‌دا هاتووه كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ده‌كه‌وێته سه‌ر، گوتیشی له 25ـی حوه‌زیرانه‌وه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه بڕی 50 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵ ناردووه، كه ئه‌و بڕه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه دیاریكراوه و رێژه‌كه‌ی به‌رزده‌كرێته‌وه تاوه‌كوو بوودجه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه له كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌ی چه‌سپاند كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بووه به ناردنی بڕی دیاریكراوی نه‌وت كه له 50 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان، گوتی؛ لایه‌نی حكومه‌تی فیدڕاڵیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م ئه‌و داهاته نانه‌وتییه فیدڕاڵییانه‌ی كه له رسوومات و باجی گومرگی پێكدێت، به‌پێی ئه‌و بڕ و رێژانه‌ی له یاسای دارایی و مادده‌ی 21ـی بوودجه‌دا دیاریكراوه، له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه له حیسابی حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ختینه‌یی ئیداع ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌فافه و هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی سه‌ری جێبه‌جێ ده‌كات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌دوای ئه‌و دوو بابه‌ته هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی پاره ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بڕگه‌كانی دیكه وه‌كو بڕگه‌ی تی بی ئای، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی ته‌واوه‌تی نیشان داوه، هه‌موو ئه‌و باڵانسانه‌ی له تی بی ئایدا هاتووه جێبه‌جێیان بكات. گوتیشی، بۆ سه‌لماندنی شه‌فافیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایان له چاودێری دارایی عێراق كردووه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به وردبینی بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای بوودجه‌دا هاتووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، ده‌بێت ئه‌مساڵ له 26ـی حوزه‌یرانه‌وه هه‌موو شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تێكڕایی بدرێت، واته ناردنی مووچه به ته‌نیا ناگرێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به شه‌ش مانگی رابردووش كه بوودجه‌ی بۆ حیساب ده‌كرێت له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ناردنی بوودجه و مووچه كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق و پاساوی نه‌ناردنی هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌ماوه. گوتیشی، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه بدات، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشایه‌وه كه یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بڕیاری پێویست له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌درێت.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه شاندی عێراق به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت، دارایی و پلاندان به به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان كردووه و له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان به‌ڕێوه‌چووه، گوتیشی، جگه له وه‌زاره‌ته‌كان سه‌رۆكوه‌زیران و نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردووی كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ و له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بوونه.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتیشیكرده‌وه، كه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رۆژ به رۆژ له‌گه‌ڵیان له په‌یوه‌ندیدا بووه و ئاگاداری بابهتهكان بووه و رێنمایی كردوون، گوتیشی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا ئه‌گه‌ر شانده‌كه وه‌ك پێویست به ئه‌نجامێك نهگهیشتووبێت، په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه كردووه و پێگه‌ی خۆی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به ئاسانتر به‌ڕێوه‌بچن. جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون، به‌شی هه‌ره‌زۆری بۆ خودی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، روونیشیكرده‌وه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان راپۆرتێكی پوخت ده‌خه‌نه به‌رده‌ست سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌باره‌ی هه‌ردوو مووچه‌ی مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌ممووزیش، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نووسراوی فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دواتر له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی نووسراوێكی دیكه له دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كراوه و ئاراسته‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵی كراوه و تێیدا داوای مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی حوزه‌یرانی ته‌ممووزیان كردووه، گوتیشی، بۆ مانگی حوزه‌یران داوای مووچه‌یان كردووه، به‌وپێیه‌ی مووچه له 26ـی حوزه‌یرانه‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام بۆ مانگی ته‌ممووز جگه له مووچه داوای هه‌موو شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، ئومێد سه‌باح روونیكرده‌وه، كه ناوبراو به نه‌فه‌سێكی ئه‌رێنی مامه‌ڵه ده‌كات و هه‌مان ئه‌و دۆخه ئه‌رێنییه بۆ تیمه‌كه‌یشی شۆڕ بووه‌ته‌وه، جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌و مامه‌ڵه ئه‌رێنییه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مجاره‌دا بینیویه‌تی دڵخۆشكه‌ره، گوتیشی "ئێمه‌ش به واقیعی مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و پێمان گوتوونه، كه ده‌بێت هه‌فته‌ی هاتوو شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرن و چیتر چاوه‌ڕوانی ئه‌و بابه‌ته ناكه‌ین".