سه‌رۆكی فه‌له‌ستین و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، 25ـی تهمموز مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌له‌ستین و 28ـی تهمموز بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا باس لهوهشكراوه، عه‌باس و ناتانیاهو له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن و له‌میانی كۆبوونه‌وه و دیداره‌كاندا، بیروڕا له‌باره‌ی پرسه هه‌نووكه‌ییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌له‌ستین، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-فه‌له‌ستین، دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به ناكۆكی نێوان فه‌له‌ستین-ئیسرائیل و بابه‌ته هه‌نووكه‌ییه جیهانیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه تاووتوێ ده‌كرێن.
باس لهوهشكراوه، رۆژی 28ـی تهمموز ناتانیاهو سه‌ردانی توركیا ده‌كات سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-ئیسرائیل چاوی پێدا ده‌خشێنرێته‌وه و تاووتوێی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كرێت كه ده‌كرێت له‌پێناو په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كان بهاوێژرێن. بیروڕا له‌باره‌ی پرسه هه‌نووكه‌ییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت.