پسپۆرێكی كه‌شناسی: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و گۆڕانكارییه‌كان بێ وێنه‌ن

K24 - هەولێر:
پسپۆرێكی بواری كه‌شناسی ئه‌مه‌ریكی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ (2023) گه‌رمترین پله‌ی گه‌رمی تێدا تۆماربكرێت.
غافین شهمیدت پسپۆری بواری كه‌شناسی، له‌میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان كه ئاژانسی ناسا رێكی خستبوو، رایگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما زۆر به روونی هه‌ستی پێده‌كرێت و گۆڕانكارییه‌كان بێ وێنه‌ن.
ئه‌و پسپۆره راشیگه‌یاند، پله‌كانی گه‌رما له‌هه‌موو شوێنێكی جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه، چاوەڕێ ده‌كرێت ئه‌و گه‌رمایه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی بەردەوام بێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، به‌رێژه‌ی له سه‌دا 50 ئه‌گه‌ری هه‌یه هاوینی 2023 گه‌رمترین بێت له‌وه‌ته‌ی مرۆڤایه‌تی بوونی هه‌یه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ساڵی داهاتوو گه‌رمتربێت.
هۆشداری ئه‌وه‌شی دا، كه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له به‌شه جیاوازه‌كانی ئه‌وروپا، ئاسیا و ئه‌مه‌ریكای باكوور و ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی له دارستانه‌كان و گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌سی دیكه.