کاردیناڵ لویس ساکۆ گەیشتە هەولێر
K24 – هەولێر:
پاتریارکی کڵێسا‌ی کلدانی لە عێراق و جیهان گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی حکومی، سیاسیی و ئایینی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
دوای جێهێشتنی بەغدا، بەهۆی مەرسومێکی سەرۆککۆماری عێراقەوە، کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کڵێسا‌ی کلدانی لە عێراق و جیهان بڕیاریدا دەسەڵاتەکانی خۆی بۆ هەرێمی کورستان بگوازێتەوە و ئەمشەو (21ـی تەمموزی 2023) لە ئیستانبوڵەوە گەیشتە هەولێر.
لە پێشوازیکردنی کاردیناڵ لویس ساکۆ، جگەلە پیاوانی ئایینی کریستیانی، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی ئیسلام ئامادەبوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە (15ـی تەمموزی 2023)، پاتریاركی كه‌نیسه‌ی كلدانی له‌عێراق و جیهان رایگەیاند، بڕیاریانداوه له به‌غدا بكشێنه‌وه و ده‌سه‌ڵات و چالاکییەکانیان بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بگوازنه‌وه.
كاردیناڵ لویس ساكۆ پاتریاركی کڵێسا‌ی كلدانی له عێراق و جیهان، لە دوایین په‌یامیدا کە ئاڕاسته‌ی سه‌رۆككۆمار، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و گه‌لی كریستیان له عێراق کرد و رایگەیاند، له‌لایه‌ن بزووتنەوەی بابیلۆنەوە رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تێكی ناڕه‌واو سووكایه‌تیكردن بوونه‌ته‌وه. هەروەها كشانه‌وه‌ی مه‌رسومی كۆماری، رووداوێكه له عێراقدا وێنه‌ی نه‌بووه، ئه‌و هه‌موو رووداوه چاره‌نووسسازانه نازانین كه‌ی كۆتاییان دێت و له دادگاش له‌سه‌ر داوا‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.
پاتریاركی کڵێسا‌ی كلدانی له عێراق و جیهان ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم بڕیارە درا بۆ بەدیهێنانی خواستی بابليۆن بە دەرکردنی فەرمانێک کە ره‌یان سالم دۆدا بە بەرپرسی ئەوقافی کڵێسا و ئەسوانی خوشکی وەک جێگری دەستنیشان بكه‌ن، هه‌روه‌ها سەرمەدی خوشكیشی بكرێته بەرپرسی دارايي و وەسامەی برای بكرێته بەرپرسی پاراستن له دەشتی نەینەوا و له ماڵی كریستیانه‌كان لە تلکیف پاره كۆبكه‌نه‌وه".
هەروەها رۆژی (13ـی تەمموزی 2023)، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ نووسراوێکی ئاراستەی بنکەی پۆلیسی مەنسور کردووە، بە مەبەستی بانگهێشتکردنی کاردینال لویس ساکۆ پاتریارکی کڵێسا‌ی کلدانی عێراق و جیهان.
هەمان رۆژیش، لە بەردەم کلێسای مار یوسوف لە عەنکاوە، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کریستیان بە نوێنەرایەتی پارتە سریانی و کلدانییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی و هەموو چین و توێژەکانی کریستیانی عەنکاوە دژی مەرسوومەکەی سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی کاردیناڵ لویس ساکۆ گردبوونەوە.
رۆژی دووشه‌ممه (17ـی ته‌ممووزی 2023) ژماره‌یه‌ك مه‌تران له هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ده‌ره‌وه نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق كردووه و تێیدا رایانگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای کڵێسا‌ی كلدانی له عێراق و جیهان كراوه، توندوتیژییه به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌یان و سووكایه‌تیكردنه به پیرۆزی و سیمبۆڵه‌كانیان.
لەلایەکی دیکەوەش، رۆژی سێشەممە (18ـی تەمموزی 2023)، نێد پرایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، مه‌رسوومی كشانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار كه تایبه‌ته به دانانی كاردینال لویس رافایل ساكۆ، وه‌ك پاتریاركی كلدانی له عێراق "لێدانه له ئازادی ئایینی" و ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته زۆر نیگه‌رانه و به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆش په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی عێراقه‌وه كردووه، بۆ خستنه‌ڕووی ترس و نیگه‌رانییه‌كانی واشنتن.
لە بەرامبەر ئەوەشدا، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، "سەرۆککۆمار نیگەرانە لەو تۆمەتانەی ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکرێن، لەلایەن گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بۆیە بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکەن" و ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆککۆمار هیچ بەرژەوەندییەکی لە دیاریکردنی سەرۆکی دامەزراوە ئایینییەکان نییە، بەڵکو بڕیارێکی نایاسایی و نادەستووری راستکردووەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی لە ژمارەی (4727)ـی رۆژنامەی وەقایعی عێراق لە (3ـی تەمموزی 2023)، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە مەرسومی ژمارە (31) بڕیاری کشانەوەی مەرسومی ژمارە (147)ـی ساڵی 2013 بڵاوکردووەتەوە کە تایبەتە بە کاردینال پاتریارک لویس رافایل ساکۆ، لە روونکردنەوەیەکدا لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، کشانەوەی مەرسومی سەرۆکایەتی زیان بە پێگەی ئایینی یان یاسایی کاردینال لویس ساکۆ ناگەیەنێت چونکە لەلایەن قەداسەتی پاپا فرەنسیس و کڵێسا‌ی کاسۆلیکییەوە ئەو پلەی پاتریارکی کڵێسا‌ی کلدانی عێراق و جیهانی پێبەخشراوە.
هەروەها لەتیف رەشید ئاماژەی بەوەشکردووە، "کشانەوەی مەرسومەکە، بۆ راستکردنەوەی دۆخی دەستووری هات و مەرسومی ژمارە (147)ی ساڵی 2013 بەبێ بنەمایەکی دەستووری یان یاسایی بوو، هەروەها بەهۆی داواکردنی مەرسومی هاوشێوەی سەرۆکایەتی لەلایەن سەرۆکی کڵێسا‌کان و پێکهاتەکانی ئایینی دیکەوە، بەبێ بنەمایەکی دەستووری".
سەرەتای مانگی ئایاری رابردوو، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کاردینال لویس رافایل ساکۆ رایگەیاند، ئەو هاوشێوەی سیستانی کە مەرجعی باڵای شیعەکانە، ئەویش مەرجی کریستیانەکانە و هیچ پەیوەندییەکی بە کاری سیاسییەوە نییە و جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، کە رەیان کلدانی نوێنەرایەتی کریستیانەکان ناکات و بەوەش تۆمەتباری کرد کە هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی کڵێساکانی پارێزگای نەینەوا دەدات.
هاوکات سەرۆکی کڵێسا‌ی کلدانی لە عێراق و جیهان هۆشداریدایە حکومەتی عێراق، ئەگەر لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی دژی کریستانەکان دەکرێت، نەیەتە دەنگ ئەوا پەنا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبەن.