نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: كشانه‌وه‌ی رووسیا له رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه هه‌ڕه‌شه له ملیۆنان كه‌س ده‌كات
K24 - هەولێر:
به‌رپرسێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دانه‌وێڵه له‌دوای كشانه‌وه‌ی رووسیا له رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی له رێگه‌ی ده‌ریاری ره‌شه‌وه، ره‌نگه هه‌ڕه‌شه له ملیۆنان كه‌س بكات به‌هۆی برسیه‌تییه‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 21ـی ته‌ممووزی 2023) مارتن گرێفیت، به‌رپرسی یارمه‌تییه‌كان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو هه‌ست به به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی له راده‌به‌ده‌ری نرخه‌كان ده‌كه‌ن، گوتیشی، 362 ملیۆن له 69 وڵاتی جیهان له ئێستادا پێویستیان به هاوكارییه مرۆییه‌كان هه‌یه.
مارتن گرێفیت هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بڕیاره‌كه‌ی رووسیا بۆ كشانه‌وه له رێككه‌وتنی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی له رێگه‌ی ده‌ریای ره‌شه‌وه، زیان به ملیۆنان هاووڵاتی به‌تایبه‌ت له وڵاتانی تازه‌پێگه‌یشتوو ده‌گه‌یه‌نێت و ملیۆنان كه‌س هه‌ست به برسیه‌تییه‌كی له راده‌به‌ده‌ر ده‌كه‌ن و له ئه‌نجامیشدا ده‌مرن.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو 17ـی ته‌ممووزی 2023، رووسیا كشانه‌وه‌ی خۆی له رێككه‌وتنی دانه‌وێڵه له رێگه‌ی ده‌ریای ره‌شه‌وه راگه‌یاند و هاوكات ره‌خنه‌شی له هه‌نارده‌نه‌كردنی بڕی پێویستی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی بۆ وڵاتانی هه‌ژار گرت.
لە 22ی تەمموزی 2022دا، به‌چاودێری رەجەب تەیب ئەردۆغان، تورکیا، رووسیا، ئۆکرانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵگەنامەی دەستپێشخەری ناردنی دانەوێڵە و ماددە خۆراکییەکانیان بەشێوەیەکی سەلامەت لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە واژوو کرد.
رێککەوتنەکە کە پێشتر چەند جارێک درێژکراوەتەوە، لە 17ـی ئه‌م مانگه تەمموزدا وادەکەی کۆتایی هات.
رۆژی سێشه‌ممه 18ـی ته‌ممووزی 2023، جۆن کێربی رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، بڕیاری کشانەوەی رووسیای لە رێککەوتننامەی رێڕەوی دانەوێڵەی دەریای رەش بە "نابەرپرسیارانە و مەترسیدار" ناوبرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی خراپتركردنی دۆخی نه‌بوونی خۆراک و زیان بە ملیۆنان کەسی بێده‌ره‌تان لە سەرانسەری جیهاندا دەگەیەنێت.
کێربی ئاماژەی به‌وه‌كرد دەستپێشخەریی رێڕەوی دانەوێڵەی دەریای رەش "بۆ کەمکردنەوەی نرخی خۆراک، کە بەهۆی جه‌نگی بێبه‌زه‌ییانه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆکراینا بەرزبووەتەوە، گرنگییه‌كی ئێجگار زۆری هه‌یه" و ئاماژەی بە بایه‌خی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بۆ وڵاتانی تازەپێگەیشتوو و هەژار كرد.
رێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی باسی له‌وه كرد، "بڕیاری سه‌رله‌نوێ دەستپێکردنەوەی گەمارۆی کاریگەری رووسیا لەسەر بەندەرەکانی ئۆکراینا و رێگرییکردن لە گەیشتنی دانەوێڵە به بازاڕه‌كانی جیهان" کاریگەری لەسەر دانیشتووانی هەموو جیهان دەبێت و رایگه‌یاند: "رووسیا بە تەواوی و به تایبه‌تی بەرپرسیار دەبێت لە دەرئەنجامەکانی ئەم په‌لاماره سه‌ربازییه".