وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: بێڕێزیكردن به قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق لە دانیمارک سەرکۆنە دەکەین

K24 - هەولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سوتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له وڵاتی دانیمارك سه‌ركۆنه ده‌كات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە راگەیەنداوێکدا رایگه‌یاندووه، "به توندی سه‌ركۆنه‌ی بێڕێزیكردن به قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له وڵاتی دانیمار ده‌كه‌ین".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، راشیگه‌یاندووه، "بە دواداچوون بۆ پێشهاتەکانی ئەم رووداوە قێزەونانە، ده‌كەین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته چوارچێوەی مافی رادەربڕین و ئازادی خۆپێشاندان، بۆیه ئەم کارانە کاردانەوەی توندی لێده‌كه‌وێته‌وه".
سەحاف، ده‌شڵێت: "داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵەتی ده‌كه‌ین به‌په‌له و به‌رپرسانه به‌رامبه‌ر به‌م کردەوە دڕندانه بوه‌ستنه‌وه كه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان پێشێل ده‌كه‌ن".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەداوە، پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان ئەرکی حکومەتی عێراقە و ئەوەی بەرامبەر بە باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا کرا، رێگە نادەن دووبارە ببێتەوە.
رۆژی پێنجشەممە 20/7/2023، ئەندامانی گرووپێکی دژە ئیسلام و نەتەوەیی توندڕەو لە دانیمارک بە ناوی "Danske Patrioter (نیشتمانپەروەرانی دانیمارکی)" لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنھاگن، قورئانی پیرۆزیان سوتاند.
ئەندامانی ئەو گرووپە کە ھوتافی سوکایەتیان دژی ئیسلام گوتەوە و لافیتەیان دژ بە ئیسلامیان بەرزکردبووەوە، ئاڵای عێراق و قورئانی پیرۆزیان فڕێدایە سەر زەوی و بە پێ بەسەر کەوتن.