سی ئای ئەی: هەڵگەڕانەوەکەی ڤاگنەر لاوازی گەورەی لەوسیستەمەدا ئاشکراکرد کە پوتن دروستی کردووە

K24 - هەولێر

ویلیام بێرنزی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە، کە هەڵگەڕانەوەکەی ڤاگنەر لە رووسیا زیانی بە وێنەی ڤلادیمێر پوتن وەک فەرمانڕەوایەکی بەهێز گەیاندووە.

ویلیام بێرنزی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی، لە کۆڕبەندی ئاسایشی ئاسپێن لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ رایگەیاند، هەڵگەڕانەوەکەی گرووپی سەربازی ڤاگنەر لە 23 و 24 حوزەیران، لاوازی گەورەی لەو سیستەمەدا ئاشکرا کردووە کە پوتن دروستی کردووە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت خزمەتگوزارییە ئەمنی و سەربازییەکانی وڵات و بڕیاردەرانی وڵاتەکە بۆ ماوەی 36 کاتژمێر لە شۆککدابووبن.

ئەو پێی وابوو کە یاخیبوونەکە هەڕەشە لەو وێنەیە دەکات کە پوتن هەوڵی دەدا وەک "حوکمڕانێکی رێکوپێک" لە رووسیا بیخاتە روو، هەرچەندە بۆ ماوەیەکی کورت هێزەکانی ڤاگنەر بەبێ شەڕ بەرەو مۆسکۆ پێشڕەوییان دەکرد.

بێرنز گوتیشی: "سەرنجڕاکێشترین شت لەبارەی ئەوەی لەو رۆژەدا روویدا ئەوە بوو کە پوتن ناچار بوو گرێبەستێک لەگەڵ ئەو کەسەی کە دابینکەری خواردن و خواردنەوەبوو واژۆ بکات"، ئاماژەی بەوەشکرد، یاخیبوونەکە راستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر وڵاتی رووسیا لە ماوەی 23 ساڵی دەسەڵاتی ڤلادیمێر پوتن.

بەڕێوەبەرەکەی سی ئای ئەی کە پیشتر باڵیۆزی ئەمەریکا بووە لە رووسیا دەڵێت: "پوتن بەگشتی پێی وایە تۆڵەسەندنەوە خواردنێکە کە بە ساردیی پێشکەش دەکرێت"، ئەو بە دڵنیاییەوە بەدوای پریگۆژیندا دەڕوات تا کاتێکی گونجاو، ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرسام دەبم ئەگەر پریگۆژین لە تۆڵەسەندنەوە لەم بابەتە رزگاری بێت"، پێم وایە پریکۆژین دواجار لە مینسک بووە.

بێرنز، دووپاتیکردەوە هەڵگەڕانەوەکەی ڤاگنەر لە رووسیا درزی لە حکومەتەکەی پوتن ئاشکرا کردووە، تۆمەتی ئەوە هەیە کە ڕەنگە سێرگی سورۆڤیکین جەنەڕاڵێکی باڵای رووسیا لەبارەی پلانەکانی پریگۆژین بۆ هەڵگەڕانەوەکە ئاگادار بووبێت، ماوەی چەند هەفتەیەکە سورۆڤیکین لەبەردەم خەڵکدا نەبینراوە، بێرنزی دەڵێت: پێموانییە ئێستا ئازادییەکی زۆری هەبێت.

Fly Erbil Advertisment