چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لەبەرامبەر بێڕێزیكردن به قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق له دانیمارك كۆده‌بێته‌وه

K24 – هەولێر:
دوای ئەوەی گرووپێک لە دانیمارک لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنھاگن، قورئانی پیرۆزیان سوتاند و سوکایەتییان بە ئاڵای عێراق کرد، لەوبارەیەوە سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایکردووە، ئه‌م كاره‌یان رەنگدانەوەی رۆحی دوژمنایەتی و رەگەزپەرستییە لە کۆمەڵگای رۆژئاوای ئیسلامدا و وێنەی دیموکراسی و لێبوردەیی به‌درۆ ده‌خاته‌وه.
ئەمڕۆ شەممە (22ـی تەمموزی 2023)، تركی عه‌تبی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگەیاند، رێکخراوێکی توندڕەو لە دانیمارک سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق کردووە، ئه‌م كاره‌یان رەنگدانەوەی رۆحی دوژمنایەتی و رەگەزپەرستییە لە کۆمەڵگای رۆژئاوای ئیسلامدا و وێنەی دیموکراسی و لێبوردەیی به‌درۆ ده‌خاته‌وه و هاوڕەگەزبازی بە هەموو شێوەکانیەوە بەرەوپێش دەبات و به‌رانبه‌ر ئایینه ئاسمانییه‌كان كوێر ده‌بن.
عه‌تبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویدا دۆسیه‌ی بێڕێزیكردن به قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق له‌وڵاتی دانیمارك تاوتوێ ده‌كات و حكومه‌تی عێراقیش سه‌رپشككراوه هه‌ر بڕیارێكی گونجاو له‌دژی ئه‌و وڵاته ده‌ربكات.
ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی له رۆژئاوا رووده‌دات سووكایه‌تی و بێرێزییه به ملیاره‌ها موسڵمان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان نه‌ك ته‌نیا عێراق، بۆیه پێویسته وڵاتانی ئیسلامی هه‌ڵوێستێكی روون و جێگریان هه‌بێت به‌رانبه‌ر به‌و سووكایه‌تییه‌ی به قورئانی پیرۆز ده‌كرێت.
رۆژی پێنجشەممە 20/7/2023، ئەندامانی گرووپێکی دژە ئیسلام و نەتەوەیی توندڕەو لە دانیمارک بە ناوی "Danske Patrioter (نیشتمانپەروەرانی دانیمارکی)" لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنھاگن، قورئانی پیرۆزیان سوتاند.
ئەندامانی ئەو گرووپە کە ھوتافی سوکایەتیان دژی ئیسلام گوتەوە و لافیتەیان دژ بە ئیسلامیان بەرزکردبووەوە، ئاڵای عێراق و قورئانی پیرۆزیان فڕێدایە سەر زەوی و بە پێ بەسەر کەوتن.