سه‌در: تا گه‌نده‌ڵی هه‌بێت، عاشورا به‌رده‌وام ده‌بێت

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در

K24 - هه‌ولێر:

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت، تا گه‌نده‌ڵی هه‌بێت، عاشورا به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در نووسیوویه‌تی: تا گەندەڵی هەبێت عاشورا هەر بەردەوام دەبێت و وەک مەشخەڵێک لەدەروونی چاکە خوازاندا دەمێنێتەوە".

سه‌در هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "شۆرشی چاکسازی لەگەڵ هەر تەشەنەکردنێکی  گەندەڵیدا، تازە دەبێتەوە".

عاشورا لەلای شیعەکان یادێکی کارەساتبارە، له‌ رێگه‌ی رێوڕەسمێكی ئایینی تایبەت بە شیوەن و لەخۆدان یادی شەهیدکردنی ئیمامی حوسێنی کوڕی عەلی دەکەنەوە، لەو رۆژەدا لە ساڵی 61ـی کۆچی شەهیدکراوە.   

ع
7