بەهۆی سووتانی کانێکەوە هەشت کرێکاری سوودانی گیانیان لە دەستدا

K24- هەولێر

کۆمپانیایەکی سوودانی بۆ سەرچاوە کانزاییەکان رایگەیاند، لە ناوچەی عەلاقی، لە رۆژهەڵاتی سوودان، هەشت کرێکاری کانەکان گیانیان لە دەستدا.

کۆمپانیایەکی سەر بە وەزارەتی کانزاکانی سوودان، کە بەرپرسیارە لە چالاکییەکانی کانزاکانی وڵاتەکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی کانەکە سووتاوە، ئەو هەشت کرێکارە بەهۆی لە دەستدانی ئۆکسجینەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەرپرسان تەرمی هەشت کرێکارەکەیان لە کانەکە گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

کۆمپانیاکە لە 31ی مانگی ئاداردا رایگەیاند، 14 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 20 کەسیش برینداربوون کاتێک کانێک لە باکوری ویلایەتەکەدا رووخا.